توركیا داوا له‌ تاڵیبان ده‌كات رێگری له‌خوێندنی ئافره‌تان نه‌كه‌ن تورکیە

نوچەنێت:

دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی وه‌زاره‌تی دەرەوە‌‌ی ئه‌فغانستان وه‌زیری ده‌رەوەی توركیا رایگه‌یاند، "داوامان له‌ شاندی ئه‌فغانستان كردووه، رێگری له‌ خوێندنی ئافره‌تان نه‌كه‌ن".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (14)ى تشرينى يه‌كه‌می (2021) ماڵپه‌ڕی (ئه‌نادۆڵ)ى بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌میر خان موته‌قی سه‌رۆكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ سه‌ردانی توركیای كرد، له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوشئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ كۆبوونه‌وه‌، له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، "داوامان له‌ شاندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان كردووه‌‌، رێگری له‌ خوێندنی ئافره‌تان و فه‌رمانبه‌رانی ئافره‌ت له‌ فه‌رمانگه‌كان نه‌كه‌ن."

له‌به‌شێكی تری قسه‌كانی چاوشئۆغلی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، "شاندی تاڵیبان داوای هاوكاری مرۆیی وه‌به‌رهێنانی توركیایان له‌ ئه‌فغانستان كردووه‌".

له‌به‌رانبه‌ردا توركیا داوای له‌ شاندی تاڵیبان كردووه‌، "له‌ پێناو یه‌كێتی و پاراستنی وڵات، پێویسته‌ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی ئه‌فغانی له‌خۆی بگرێت".

سه‌باره‌ت به‌ دۆخی په‌نابه‌ران وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تاڵیبان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردۆته‌وه‌، "هه‌موو هه‌وڵێكمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ هاوكاریکردنى په‌نابه‌رانی ئه‌فغانی ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین