ئەردۆغان سێ پۆستى بانكى ناوەندى تورکیا هەڵدەوەشێنێتەوە ئابووری جیهان

نوچەنێت:

دواى كۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆكى بانكى ناوەندى، سەرۆك كۆمارى توركيا، بەرپرسى بانكى ناوەندى توركياى لە كارەكانيان دوورخستەوە، ئەوەش بووە هۆى دابەزينى بەهاى ليرە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (14)ى تشرينى يەكەمى (2021) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە، دواى كۆبوونەوەى  سەرۆك كۆمارى توركيا  لەگەڵ شەهاب قافجى ئۆغلۆ سەرۆكى بانكى ناوەندى توركيا، بەپەلە بە بڕيارێكى فەرمى سەميح تۆمان و ئۆگۆر نامق كوچك جێگرانى سەركى بانكى ناوەندى و عەبدوڵا يافاش ئەندامى ليژنەى سياسەتى دراو لە كارەكانيان دوورخرانەوە، پۆستەكانيشىهەڵوەشاندەوە، دواى ئەو بڕيارە ليرەى توركى دابەزى.

لە مانگى رابردوو تا ئێستا بەهاى ليرە لە 6% دابەزیە، بەگوێرەى شارەزايانى بوارى ئابوورى، ديارترين هۆكار دابەزاندى سوو بوو لە 19% بۆ 18%، حكومەتى توركياش چەند مانگێكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "بەگوێرەى سياسەتێکى نوێ ، نرخى سوو كەمتر دەكەينەوە، ئەوەش لە پێناو كەمكردنەوەى هەڵاوسانە، كە گەيشتۆتە ئاستێكى مەترسيدار".

لە چەند مانگى رابردوو سەرۆكى توركيا ناجى ئەغبالى لەپۆستەكەى لادا، شەهاب قافجى ئۆغلۆى لەجێگەى دانا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین