سێ حاڵه‌تى تووشبوون به‌ کۆرۆنا لە قوتابخانەیەکى گەرمیان تۆمار کرا
لە گەرمیان سێ قوتابى تووشى کۆرۆنا بوون و بەرپرسانى بەروەردەش دەڵێین ئەگەر ژمارەى تووشبووان زیاد بکات، دەوام لەو قوتابخانەیە ڕادەگرن.

نوچەنێت:

ئەمڕۆ لە قوتابخانەیەکى گەرمیان سێ قوتابى دواى ئەنجامدانى پشکنین، دەرکەوتووە تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوونە، ئەم سێ قوتابییە لە قوتایخانەى ئامادەیى شەهید ئارام دەخوێنن، لە ئێستادا لە ماڵەکەى خۆیاندا کەرەنتین کراون و بارى تەندرووستییان جێگیرە.

قوتابییه‌ تووشبووه‌كان بارى ته‌ندروستییان جێگیره‌

دارا ئەحمەد بەڕێوبەرى گشتیی پەروەردەی گەرمیان، ڕایگەیاند: "چاوەڕوانی ئەنجامی پشکنینەکان دەبین. ئەگەر ژمارەی تووشبووان تەنیا ئەو سێ قوتابییە بن، ئەوا پۆلەکە دادەخەین. ئەگەر ژمارەی تووشبووان بوو بە پێنج کەس، ئەوا قوتابخانەکە دادەخەین."

بەپێى بڕیارى وەزارەتى پەروەردەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە هەر قوتابخانەیەک ژمارەى تووشبووانى کۆرۆنا بەرز بێت، ئەم قوتابخانەیە دادەخرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین