پارتى: لە کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان 28 سکاڵا تۆمار دەکەین کوردستانی

نوچەنێت:

پارتى دیموکراتى کوردستان، لەسەر ژمارەى دەنگەکانى لە پارێزگاى سلێمانى سکاڵا تۆمار دەکات، بە هۆى جیاوازیی ئەو داتایانەى لاى مەکتبەى هەڵبژاردن هەیە لەگەڵ داتاکانى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق.

ئەمڕۆ سێشەممە (12)ى تشرینى یەکەمى (2021)، هاوار محه‌مه‌د، به‌رپرسی به‌شی یاسایی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی ڕایگەیاند، وه‌كوو پارتی دیموكراتی كوردستان، (28) سكاڵا له‌لای كۆمسیۆن تۆمار ده‌كه‌ن، كه‌ به‌شێكی سكاڵاكان بۆ بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای سلێمانییه‌، چونكه‌ ئه‌و ده‌نگانه‌ی خۆیان ده‌ستیان خستووه‌ و وه‌كوو داتا لایانه‌، جیاوازه‌ له‌و ده‌نگانه‌ی كۆمسیۆن بڵاوی كرده‌وه‌.

پێشتریش پارتى دیموکراتى کوردستان ڕاگەیاندبوو، ناڕازین بەرامبەر ژمارەى هەندێ لە دەنگەکانیان لە چەند ناوچەیەک لەوانە، پارێزگاكانی كه‌ركووك و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و نه‌ینه‌وا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین