وەزارەتى کارەبا: کاتژمێرەکانى پێدانى کارەبا کەمدەکرێتەوە
نوچەنێت:
ئێوارەى ئەمڕۆى دووشەممە (11)ى تشرینى یەکەمى (2021)، وەزارەتى کارەبا لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "كۆمپانیای دانە غاز لە كاتژمێر 5ی بەرە بەیانی رێكەوتی 12/10/2021 لەكێڵگەی كۆرمۆڵی غازی هەڵدەستێت بە جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی چاكسازیی كە ماوەیەكی زۆرە لەبەر بەرژەوەندی بەرنامەی كارەبای هاوڵاتیان راگیرابوو."
روونیشدەکاتەوە، بە هۆى جێبەجێکردنى ئەو پڕۆژەیە، "بۆ ماوەی (24) كاتژمێر بڕی هەناردەی غازی سروشتی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە و كاریگەریی دەبێت لەسەر كەمبوونەوەی كاتەكانی بوونی كارەبا."
وەزارەتى کارەباى حکوومەتى هەرێم ئاشکراى دەکات، "وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانەغاز بەرنامەیەكیان داناوە بۆ ئەوەی پرۆژەكە بەسەركەوتوویی لەماوەیەكی دیاریكراودا جێبەجێ بكرێت و كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی كارەبا هەبێت."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment