کوتلەی سەدر داوای پۆستی سەرۆکوەزیران دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

نوسینگەی رەوتی سەدر دەڵێت، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی ٢٠٢١، دەبنە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی لە پەرلەمانی عیراق.

رۆۆژی رابردوو ١٠-١٠-٢٠٢١، لە سەرانسەری عیراق هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجامدرا، تا ئێستا ئەو ئەنجامانەی لەبەردەست نا فەرمین.

لەم هەڵبژاردنەدا (٣٢٤٩) بەربژێر لە (٢١) فراکسیۆن و (١٠٩) پارت پێشبڕکییان کرد.

ئیبراهیم ئەلجابری، بەرپرسی نوسینگەی رەوتی سەدر رایگەیاند “بە پێی ئەنجامە بەراییەکان، فراکسیۆنی سەدر لە بە دەستهێنانی (٨٠) کورسی پەرلەمانی نزیک بووەتەوە لە کۆی (٣٢٩) کورسی".

بەرپرسی نوسینگەی سەدر راشیگەیاند، کە "بەهۆی ئەوەی دەبینە گەورەترین فراکسیۆن لە پەرلەمانی عیراق، لەبەر ئەوە داوای پۆستی سەرۆکوەزیران دەکەین".

سەرچاوە:

HAS

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین