ئه‌مریكا به‌ڵێنێك به‌ ژاپۆن ده‌دات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فومیو كیشیدا سەرۆکوەزیرانی نوێی ژاپۆن دەڵێت پەیامێکی بەهێزمان لە سەرۆکی ئەمریکاوە پێگەیشتووە کە ئەمریکا پابەندە بە بەرگریکردن لە ژاپۆن، لە بابەتی دوورگە کێشە لەسەرەکانی لەگەڵ چین لە دەریای چینی ڕۆژهەڵات.

سەرۆکوەزیرانە نوێیەکەی ژاپۆن لە قسەکردنیدا بۆ رۆژنامەنووسان مەبەستی لە ناوەڕۆکی گفتوگۆ تەلەفۆنییە بیست خولەکییەکەی بووە لەگەڵ سەرۆکی ئامریکا جۆ بایدن و تێیدا ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەمریکا و ژاپۆن هاوڕابوون لەسەر پاراستنی ئازادیی جموجووڵی دەریاوانی لە هەردوو ئۆقیانووسی هیندی و ئەتلەنتیک.

کیشیدا هەروەها وتووشیەتی "جەختمان کردەوە لەسەر کارکردن بۆ بەهێزکردنی هاوپەیمانیەتیی ئەمریکا و ژاپۆن و سەربەستیی و کرانەوەی ناوچەی هەردوو ئۆقیانوسی ئەتلەنتیک و هیندی، هەروەک رژدیش بووین لەسەر پێکەوە کارکردن لە بابەتەکانی پەیوەست بە چین و کۆریای باکوور ".

لە درێژەی وتەکانیدا، کیشیدا وتی "بە تایبەتی، سەرۆک بایدن پابەندیی ئەمریکای دەربڕی بە بەرگریکردن لە ژاپۆن".

ژاپۆن نیگەرانە لە چالاکییەکانی چین لە دەریای رۆژهەڵاتی چیندا، لەوانە تێوەگلانی چین لە سنوورە ئاوییەکانی نزیک دوورگە کێشە لەسەرەکانی نێوان هەردوو وڵاتی چین و ژاپۆن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین