مەسرور بارزانى: دەبێ بزانین چ جۆرە کەسێک بێرینە بەغدا کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، لە بانگەشەى هەڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، دەبێت بزانین چ جۆرە کەسانێک بنێرینە بەغدا، تاوەکو شەڕ لەسەر ئەو مافە دەستوورییانە بکات، بۆ دەستەبەرکردنی ئەو مافانەى لە دەستوور هاتوون و تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراون.

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە چوارى تشرینى یەکەمى (2021)، مەسرور بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بانگەشەى پارتى لە هەولێر ڕاگەیاند، لە رابردوو پارتی هه‌وڵی داوه‌ چه‌ند ئه‌ركێكی خۆی جێبه‌جێ بكات و درێغیش ناكات به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌ ده‌نگده‌ر و جه‌ماوه‌ری خۆی داوه‌.

ئاماژەى بەوەشکرد، هه‌ر كاتێك پێویست بووبێت، به‌رگری له ‌خاك و كه‌ڕامه‌تی نیشتمان بكه‌ن، سه‌رۆكی خۆشه‌ویستمان جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان له‌ سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ بوون و نه‌یانهێشت هیچ داگیركا‌ریێك په‌نجه‌ بۆ ئه‌و ئه‌زموونه‌ درێژبكات.

دەشڵێت، پێویسته‌ هه‌موو كه‌سێك ئازاد له‌ ده‌ربڕینی رای خۆی و ئازاد بێت له‌وه‌ی كێ نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، بۆیه‌ هیچ كه‌سێك بۆی نییه‌ به‌ زۆر كه‌سێك ناچار بكات فۆڕم پڕبكاته‌وه‌، یانیش به‌ زۆر ده‌نگ به‌ لایه‌نێك بدات، هه‌موو تاكێكی كوردستان ئازاده‌ بای ئه‌وه‌نده‌ تێگه‌یشتووه‌ كه‌ بزانێت ده‌نگ به‌ كێ بدات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئێمه‌ قه‌بوڵ ناكه‌ین له‌به‌ر بیروبۆچوونی سیاسی، هەڕەشە لە هیچ فه‌رمانبه‌رێك یان هاووڵاتییەک بكرێت و لە کارەکەى دوور بخرێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین