دەزگاى زانیاریى میتى تورکى بەرپرسێکى پەکەکە لە کەرکووک دەکوژێت تورکیە

نوچەنێت:

ئاژانسێکى فەرمى ڕاگەیاند، ئەمڕۆ تورکیا بەرپرسیکى پارتى کرێکارانى کوردستانى کوشتووە و پەکەکەش تا ئێستا پشتڕاستى ئەو هەواڵەى نەکردۆتەوە.

ئەمڕۆ ڕۆژى هەینى (1)ى ئۆکتۆبەرى (2021)، بەپێى هەواڵێکى فەرمى ئاژانسى تورکیا، لە ئۆپراسیۆنێکدا سوپاى تورکیا توانیوویەتى مەهمەت هاتیپ ئاریتورک، بەرپرسی ناوچەی کەرکووکی پەکەکە بکوژێت.

ئەگەرچى تا ئێستا میدیاکانى سەر بە پەکەکە پشتڕاستى ئەو هەواڵەى تورکیایان نەکردۆتەوە، بەڵام ئاژانسى فەرمى تورکیا دەڵێت، ئۆپراسیۆنى کوشتنى و مەهمەت هاتیپ ئاریتورک بەهاوبەشى لەلایەن سوپاى تورکیا و هێزەکانى دەزگاى هەواڵگریى میت ئەنجامدراوە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین