نێچیرڤان بارزانى: پەیوەندییە ئابوورییەکانى هەرێمى کوردستان و تورکیا گرنگ و ستراتیژین
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (26)ى ئەیلوولى (2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازیى لە محەمەد مووش، وەزیرى بازرگانیى تورکیا کرد، لە دیدارەکەدا جەختى لە، پەیوەندییە بازرگانى و ئابوورییەکانى هەرێمى کوردستان و عیراق لەگەڵ تورکیا کردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى ڕاشیگەیاند، "پێویستە هەموو گرفتەکانى بەردەم فراوانکردنى بوارەکانى بازرگانى و ئابوورى لەنێوان هەردوولادا، چارەسەر بکرێن."
بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، سەرۆک نێچێرڤان بارزانى، لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند، "دەرفەتەکانى وەربەرهێنانى تورکى لە هەرێمى کوردستان زۆر لەبار و فراوانن و ڕێگەى بازاڕى گەورەى عیراق بۆ بازرگانیى تورکیا بە هەرێمى کوردستاندا تێدەپەڕێت، بۆیە ستراتیژ و بیرکردنەوەیەکى تازەى تورکیا بۆ چۆنیەتیى فراوانکردنى بازرگانى و چالاکیى ئابوورى و وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان و عیراق پێویستە."
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە بارەى ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنانى تورکیا لە هەرێمى کوردستان، "ئامادەییى هەرێمى کوردستانى بۆ پێشکەشکردنى هەموو ئاسانکارییەکى پێویست بۆ سەرمایەگوزارى و بازرگانیى تورکیا لەگەڵ هەرێمى کوردستان و عیراق" نیشاندا.
لە بەرامبەردا، وەزیرى بازرگانیى تورکیا خواستى وڵاتەکەى بۆ فراوانکردنى چالاکییە ئابوورییەکانى لە هەرێمى کوردستان دووپات کردەوە و ئاماژەى بە "چەند نموونەیەکى سەرکەوتووى وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریى تورکی لە وڵاتانى ناوچەکە کرد کە بە هەمان شێوە لە هەرێمى کوردستان دووبارە بکرێنەوە."
هەروەک لە ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێم دا هاتووە، پرسى "ڕێژەى بازرگانی و هاوردەکردنى تورکیا لەگەڵ عیراق و هەرێمى کوردستان، سیستمى بانکدارى و ناردن و گواستنەوەى پارە، دادگاى بازرگانى، گەشتیارى"یش، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ کران.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment