ئه‌مریكا: نابینه‌ بارگرانى بۆ عێراق عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماتیۆ تۆله‌ر باڵێوزى ئه‌مریكا له‌ عێراق دیدارى له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى عێراق كردووه‌ و دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى پابه‌ند ده‌بێت به‌ رێككه‌وتنه‌كان و گوتوویه‌تى، "ئه‌مریكا نابێته‌ بارگرانى بۆ حكومه‌تى عێراق".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21ى ئه‌یلوول له‌ به‌غدا ماتیۆ تۆله‌ر باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق دیدارێكى له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جى كردووه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپات له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كراوه‌ته‌وه‌.
به‌گوێره‌ى راگه‌یێندراوێكى نووسینگه‌ى قاسم ئه‌عره‌جى تۆله‌ر گوتوویه‌تى، وڵاته‌كه‌ى درك به‌ ئاڵه‌نگارییه‌كانى به‌رده‌م حكومه‌تى عێراق له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كات، بۆیه‌ ئه‌مریكا ئاره‌زوو ناكات ببێته‌ بارگرانییه‌ك بۆ حكومه‌تى عێراق، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ هاوكارى بێت. له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى تۆله‌ر باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ عێراق له‌ ئه‌فغانستان ناچێت.
ئه‌م دیداره‌ى ئه‌عره‌جى و تۆله‌ر له‌ كاتێكدایە له‌م چه‌ند رۆژه‌ى داهاتوودا بڕیاره‌ چه‌ند یه‌كه‌كى سه‌ربازى ئه‌مریكا له‌ عێراق بكێشێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین