هەوڵێكى كودەتا لە سوودان شكستى هێنا
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (21)ى ئەيلوولى (2021) ماڵپەڕى (جەزيرە) بڵاويكردەوە، سەرلەبەيانى ئەمڕۆ سەرچاوەكانى حكومەتى سوودانى رايانگەياندوو، " لە ناوچەى ئوم دەرمان بە تانك و چەكى سەربازى لە ناوچەى ئوم دەرمان هەوڵدراوە لە رێگەى كودەتاوە بارودۆخى سوودان كۆنتڕۆڵ بكەن".
سەبارەت بەو كەسانەى هەوڵى کودەتایانداوە، سەركردەيەكى هێزى ئازادى و گۆڕانكارى بە جەزەيرەى رایگەياندووە، "هەوڵەكە لە ويلايەتى ئوم دەرمان بووە، ئەو كەسانە بە تانك و چەكى تر هەوڵيان دا ئەو ناوچەيە كۆنتڕۆڵ بكەن، دواى كۆنتڕڵكردنى باردوۆخەكە ژمارەيەكيان لێ دەستگيركراوە".
محەمەد فەلەكى ئەندامى ئەنجومەنى سەرۆكايەتى سوودان رايگەياند، "هەرچەندە باردۆخەكە كۆنتڕۆڵ كراوە و شۆڕش سەركەوتووە، بەڵام پێويستە سوودانييەكان بڕژێنە سەر شەقامەكان و پارێزگارى لە وڵاتەكە و قۆناغى راگوزەر بكەن."
لە مانگى نيسانى (2019) دواى خۆپيشاندانێكى چەند مانگى كوژارن و برينداربوونى چەندين خۆپيشاندەر، هێزە چەكدارەكانى سوودان كودەتايان بەسەر عومەر بەشير كرد و لە دەسەڵات دووريان خستەوە، لەو كاتەوە تا ئێستا سوودان لە قۆناغى راگوزەرەدایە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment