نووسینگەى بۆریس جۆنسۆن ڕاگەیێندراوێکى لەبارەى کۆبوونەوەى لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى بڵاوکردەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (18)ى ئەیلوولى (2021)، کونسوڵخانەى گشتیى بەریتانیا لە هەولێر، دەقى ڕاگەیێندراوى نوسینگەی سەرۆک وەزیرانى بەریتانیاى لەبارەى کۆبوونەوەى هەردوو سەرۆک بڵاوکردەوە و هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "سەرۆکوەزیران و سەرۆک بارزانی دۆخی ئێستای ئەفغانستانیان تاوتوێکرد و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی رێگەگرتن لە دروستبوونی هەڕەشەی تیرۆرستی لەو وڵاتەوە کردەوە."
دەقى ڕاگەیێندراوى نووسینگەى سەرۆک وزیرانى بەریتانیا:
نوسینگەی سەرۆک وەزیران و شەقامی داونینگ ١٠ و سەرۆک وەزیران بۆریس جۆنسن
کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیران لەگەڵ سەرۆک بارزانی: ١٧ ی ئەیلولی ٢٠٢١
سەرۆک وەزیران بۆریس جۆنسن لەگەڵ سەرۆک بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق کۆبوویەوە.
ئەمڕۆ، سەرۆک وەزیران بۆریس جۆنسن پێشوازی کرد لە سەرۆک بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق بۆ شەقامی داونینگ.
هەردوو سەرکردە هاوڕابوون لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی شانشینی یەکگرتوو لەگەڵ گەلی کورد و تەواوی عێراق و ئاماژە بەوەشکراوە، پەیوەندییەکان قووڵ و مێژوویین و هەردوو سەرکردەش سووربوونی خۆیان بۆ پەرەدان پێیان دووپاتکردەوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی وەک بازرگانی و وەبەرهێنان.
سەرۆکوەزیران و سەرۆک بارزانی دۆخی ئێستای ئەفغانستانیان تاوتوێکرد و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی رێگەگرتن لە دروستبوونی هەڕەشەی تیرۆرستی لەو وڵاتەوە کردەوە.
ژمارەیەک پرسی دیکەی هەرێمی لە کۆبوونەوەکەیاندا تاوتوێکراون و سەرۆک وەزیران بە پێویستی زانی ئێران بگەڕێتەوە بۆ پابەندبوونەکانی بە رێککەوتنی ئەتۆمییەوە. سەرۆکوەزیران پێشوازیی لەو هەنگاوانە کرد کە عێراق گرتوونەتیەبەر بۆ کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن و پاڵپشتی شانشینی یەکگرتوویشی بۆ ئەو هەوڵانە نیشاندا لە کاتێکدا کە بەرەو 26ـەمین لووتکەی کەشووهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان دەڕۆین.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment