وەزارەتی کارەبای هەرێم و کەرتی تایبەت پرۆژەی سکادا واژوو دەکەن
نوچەنێت
بە ئامانجی پێشخستن و کۆنترۆڵکردنی سیستمی کارەبای هەرێمی کوردستان، وەزیری کارەبا گرێبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی (سکادا)ــی لەگەڵ دوو کۆمپانیا واژۆکرد
وەزارەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەیاننامەیەکی دا، واژووکردنی گرێبەستێکی وەزرەتی کارەبای لە گەڵ دوو کۆمپانیای کەرتی تایبەت ڕاگەیاند.
لەبەیاننامەکەی وەزارەتی کارەبادا هاتووە، پڕۆژەی سکادا، پرۆژەیەکی هاوبەشی نێوان وەزارەتی کارەبا و کۆمپانیاییەکانی ستێر و کۆنترۆڵ ماتیکە، بە گوژمەی (37,982,000) دۆلار لە ماوەی 900 رۆژدا جێبەجێدەکرێت.
ئامانجی سەرەکی لەو ڕێککەوتنە سێ لایەنە، بەڕێوەبردن و کارپێکردنی سیستمی کارەبای هەرێمی کوردستان و کۆنترۆڵکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبایە، هاوکات کاری گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا یەکێکی تر دەبێت لە برگەکانی گرێبەستەکە.
وەزارەتی کارەبا دووپاتیکردۆتەوە ئەم پڕۆژەیە لە پێناو باشتر بەڕێوەبردنی سیستەمی کارەبای هەرێمە، و رۆڵێکی گرنگی لە پێشخستن و کۆنترۆڵکردنی سیستمی کارەبای هەرێمی کوردستان دەبینێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment