وەزارەتى پەروەردە: ئەمساڵ (85% تا 90%) پرۆگرامى خوێندن تەواو دەکرێ
نوچه‌نێت
بریکارى وەزارەتى پەروەردەى حکوومەتى هەرێمى كوردستان، د. سەیوان عەلى، ڕاگەیاند لەگەڵ یونسێف کۆبووینەتەوە وگفتوگۆمان لەگەڵ کردوون لەبارەى دەستپێکردنەوەى خوێندن وجێبەجێکردنى مەرجەکانى ئەوان، ئەمساڵ وەرزى یەکەم تا (1-6) دەوام دەبێت، پاشان تاقیکردەوە دەست پێدەکات.
هەروەها بریکارى وەزارەتى پەروەردە ئاماژەى بەوەکرد، له‌ناوه‌ڕاستی مانگی حوزەیران یان له 6/20 پشووه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ن كه پشووی هاوینه‌یه، هەروەها له 1/9 وه‌رزی دووه‌می ئه‌مساڵ ده‌ست پێده‌كات هه‌تا مانگی 11، له‌ناوه‌ڕاستی مانگی 11یش تاقیكردنه‌وه ده‌ستپێده‌كات. له 1/12 وه‌رزی یه‌كه‌می ساڵێكی تر ده‌ستپێده‌كات ئەوه‌ش به‌پێی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه یونسكۆ داویه‌تی.
د. سەیوان عەلى دەشڵێت، "ئه‌گه‌ر به‌ته‌واویش ته‌واو نه‌بێت لە 85% -90% پرۆگرامه‌كه ده‌خوێنرێت كه ساڵی پار پرۆگرامه‌كه‌مان 71%- 75% ته‌واو كردبوو، ساڵه‌كه به چاكیش ته‌واوكراو هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نه‌بوو كه ببێته كێشه‌یه‌كی گه‌وره.
لە دواى کردنەوى دەرگاى قوتابخانەکان، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکى تووشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە قوتابخانەکانى هەرێمى کوردستان تۆمار نەکراوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment