كازمى بۆ ئافره‌تان راسپارده‌یه‌ك به‌ وه‌زاره‌تى داد و ناوخۆ ده‌دات هەواڵ

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، راسپارده‌یه‌ك به‌ وه‌زاره‌تى داد و ناوخۆ ده‌دات و داوایان لێده‌كات هه‌موو كارێك بكه‌ن بۆ پاراستنى ئافره‌تان و مافه‌كانیان.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 11ى ئه‌یلوول مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق هه‌ر دوو وه‌زاره‌تى داد و ناوخۆى حكومه‌ته‌كه‌ى راسپاردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ى به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پارێزگارى له‌ ژیانى ئافره‌تان و مافه‌كانیان بكه‌ن.

به‌گوێره‌ى راگه‌یێندراوێك كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، كازمى داوایش ده‌كات له‌ خولى داهاتووى په‌رله‌مان هه‌ر دوو پڕۆژه‌ یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تووندوتیژى خێزانى و تاوانه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان په‌سه‌ند بكرێت.

سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ ئێستا تووندوتیژى دژ به‌ ئافره‌تان له‌ عێراق زۆر بڵاوه‌ و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت ئافره‌تان به‌ شێوه‌یه‌كى كارا به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق بكه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین