هەولێر: ژنێك له‌كاتی خه‌ودا ته‌قه‌ی له‌ هاوژینه‌كه‌ی ده‌كات هەواڵ

نوچە: ئافرەتان

ژنێك له‌ناوشاری هەولێر له‌كاتی خه‌ودا ته‌قه‌ی له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی کرد و برینداری دەکات، دواتر به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووە.

مقه‌ده‌م فه‌رمان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری توندوتیژی دژ به‌ ژنانی هه‌ولێر به‌ نوچه‌ی راگه‌یاند، كاتژمێر ٤:٠٠ی ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌، (٨-٩-٢٠٢١) له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌یداوای شاری هه‌ولێر، ژنێك له‌كاتی خه‌ودا به‌ ده‌مانچه‌ ته‌قه‌ی له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی كردوه‌ و برینداری كردوه‌، پاشانیش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری توندوتیژی دژ به‌ ژنانی هه‌ولێر گوتیشی "نه‌شته‌رگه‌ری بۆ برینداره‌كه‌ كراوه‌ كه‌ گوللـه‌كه‌ به‌ر پشتی كه‌وتووه‌ و له‌ ئێستادا ته‌ندروستی جێگیره‌ و هەروەها فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌رچووه‌".
 
مقەدەم فەرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌پێی وته‌ی پیاوه‌ برینداره‌كه‌، "پێشتر كێشه‌ی خێزانیان هه‌بووه‌، به‌ڵام كێشه‌كه‌ هێنده‌ گه‌وره‌ نه‌بووه‌ كه‌ ته‌قه‌ له‌ یه‌كتر بكه‌ن و هیچكاتێك پێشبینی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه‌ خێزانه‌كه‌ی ته‌قه‌ی لێ بكات".

هەروەها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پیاوه‌كه‌ له‌دایكبوی ساڵی ١٩٦٢ و كارمه‌ندی سیكویریتیه‌ له‌ یه‌كێك له‌ كۆمپانیا ئه‌منیه‌كانی شاری هه‌ولێر، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ روداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین