ئایا كازمى چانسى دووه‌مى بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌یه؟
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نۆى ئه‌یلوول رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى له راپۆرتێكدا باس له ئه‌گه‌ره‌كانى سوودمه‌ندبوونى كازمى له لووتكه‌ى به‌غدا ده‌كات، بۆئه‌وه‌ى جارێكى تر ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق.
لایه‌نه عێراقییه‌كان قبووڵ ناكه‌ن
به پاڵپشتى نێوده‌وڵه‌تى كازمى بكرێته‌وه سه‌رۆك
كۆتایى مانگى رابردوو لووتكه‌ى به‌غدا به ئاماده‌بوونى سه‌ركرده و نوێنه‌رى 10 وڵات به‌ڕێوه‌چوو، وه‌ك رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید باسى ده‌كات، چاودێرانى سیاسى پێیانوایه ده‌سكه‌وته‌كانى ئه‌و لووتكه‌یه هێنده سیاسى بووه، هێنده ئه‌منى و ئابوورى نه‌بووه. ئەنجامەكه‌یش ئه‌وه بوو مسته‌فا كازمى خۆى وه‌ك "پیاوى گونجاوى ده‌وڵه‌ت" بۆ چوارساڵى داهاتوو نمایش بكات. به تایبه‌تیش كه ده‌زانرێت هه‌ندێك ئاماژه هه‌یه ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌ن هیچ لایه‌نێك به ته‌نیا ناتوانێ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى داهاتوو به‌ده‌ستبهێنێ.
بۆیه له‌و كاته‌دا مسته‌فا كازمى وه‌ك بژارده‌ى مامناوه‌ند بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت ده‌رده‌كه‌وێت. سه‌رچاوه نزیكه‌كان له مسته‌فا كازمى له راپۆرته‌كه باسیان له‌وه كردووه، وڵاتانى ناوچه‌كه له سیاسه‌تى كازمى هه‌ست به ئاسووده‌یى ده‌كه‌ن، جگه له‌مه‌یش هه‌ندێك زانیارى تر هه‌یه گوایه مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌یش له نه‌جه‌ف له سیاسه‌تى كازمى رازییه.
له به‌رانبه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌دا له راپۆرته‌كه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید بۆچوونێكى تر هه‌یه باس له‌وه ده‌كات، ره‌زامه‌ندى ده‌ره‌وه له سیاسه‌تى كازمى ماناى ئه‌وه نییه بۆ جارى دووه‌م سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت به‌ده‌ست ده‌هێنێ. نه‌دا شاكر جه‌وده‌ت په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى نه‌سر كه حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و هاوپه‌یمانییه ده‌كات ده‌ڵێ، "لایه‌نه نشتیمانییه‌كان هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكى ده‌ره‌كى ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه بۆ پاڵپشتى كه‌سێكى دیاریكراو بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت، جا هه‌ر ده‌وڵه‌تێك بێت".
فازڵ ئه‌بورغیف توێژه‌رى سیاسى بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید باس له‌وه ده‌كات بابه‌تى پاڵپشتى نێوده‌وڵه‌تى و ناوچه‌كه بۆ مسته‌فا كازمى بابه‌تێكى ئاسان نییه، چونكه به بڕواى ئه‌و "قۆناغى داهاتوو بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاڵۆز ده‌بێت، به دیاریكراویش بۆ پۆسته گرنگه‌كان و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه".
هه‌رچه‌نده ئه‌و توێژه‌ره له حكومه‌تى كازمى نزیكه به‌ڵام پێیوایه، "پاڵپشتى وڵاتان بۆ كازمى به‌ر ئاراسته سیاسییه‌كان ده‌كه‌وێت، بۆیه له‌و كاته‌دا هاوئاهه‌نگى ئه‌گه‌ر هه‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حزبه‌كان ده‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى وڵاتان له‌گه‌ڵ حزبه‌كانى عێراق نییه".
كازمى ره‌زامه‌ندى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه به‌ده‌ست هێناوه
له كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2019 عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ژێر فشارى خۆپێشاندانه‌كانى عێراق ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه. دواى ئه‌و به درێژایى پێنج مانگ لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌یانتوانى كه‌سێك له شوێنى عه‌بدولمه‌هدى دابنێن، ئه‌وه بوو مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق دانرا و له سه‌ره‌تاى مانگى ئایارى 2020 ده‌ست به‌كار بوو.
مسته‌فا كازمى له لێدوانه فه‌رمییه‌كانى دووپاتى ده‌كاته‌وه هیچ كه‌سێك نابێت به‌ناوى حكومه‌ته‌كه‌ى ئه‌و به‌شدارى له كێبڕكێى هه‌ڵبژاردن بكات و هیچ قه‌واره‌یه‌كى سیاسى نییه. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا له ناوه‌ندى سیاسى باس له ئه‌گه‌رى دووباره دانانه‌وه‌ى كازمى ده‌كرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment