ئاوات شێخ جه‌ناب: هاتن و نه‌هاتنى پاره‌كه‌ى به‌غدا بە سیاسه‌ته‌وه‌ بەندە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى درایى هه‌رێمى كوردستان له‌ دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى باس له‌ چاره‌نووسى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ده‌كات كه‌ له‌ رووى داراییه‌وه‌ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا كراوه‌ و ده‌ڵێ، " زیاتر ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ مه‌سه‌له‌ى سیاسى نه‌وه‌ك لۆژیكى ژماره‌ و دارایى".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ نۆى ئه‌یلوول ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌یرى دارایى هه‌رێمى كوردستان له‌ دیمانه‌یه‌كى تایبه‌تى كه‌ناڵى رووداو باس له‌ بارودۆخى دارایى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ كه‌ ئاخۆ ئه‌و 200 ملیار دیناره‌ى دوو مانگه‌له‌ به‌غداوه‌ ره‌وانه‌ ده‌كرێت، به‌رده‌وام ده‌بێت یان نا؟ وه‌زیرى دارایى ده‌ڵێ، "وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیاره‌ به‌ به‌ڵى و نه‌خێر نابێت، ئه‌مه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كى سیاسییه‌ و لۆژیكى ژماره‌ و دارایى كه‌متر ئیشى خۆى ده‌كات".

ئاوات شێخ جه‌ناب پێیوایه‌ به‌غدا له‌ 2014 وه‌ ئابڵوقه‌ى خستووه‌ته‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان به‌ پاساوى سیاسى  كه‌ به‌ بڕواى ئه‌و، زۆربه‌یان ره‌وا نیین.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین