جه‌زیره‌: خانمى یه‌كه‌مى عێراق ده‌رناكه‌وێ و له‌ كوێیه‌؟ عێراق ناوچەکە و جیهان
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره‌ له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ ونبوونى رۆڵى خانمى یه‌كه‌مى عێراق ده‌كات و چه‌ندان به‌رپرسى ئافره‌ت له‌ راپۆرته‌كه‌ هۆكارى دیارنه‌بوونى خانمى یه‌كه‌م له‌ عێراق بۆ سنوورداربوونى ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆك و عه‌قڵیه‌تى كۆمه‌ڵگا ده‌گێڕنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره‌ له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ رۆڵى خانمى یه‌كه‌م "هاوسه‌رى سه‌رۆك" ده‌كات و ده‌ڵێ له‌ كۆمه‌ڵگاكانى تر چه‌ندان رۆڵیان هه‌یه‌ وه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى ژنان و منداڵان، به‌ڵام له‌ 2003 وه‌ چه‌ند سه‌رۆكێك گۆڕاون به‌ڵام خانمى یه‌كه‌مى عێراق دیار نییه‌.

رحاب عه‌بوده‌ كه‌ راوێژكارى به‌رهه‌م ساڵحى سه‌رۆك كۆمارى عێراقه‌ له‌ لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى جه‌زیره‌ ده‌ڵێ، "هۆكاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌گوێره‌ى ده‌ستوور سه‌رۆك كۆمار ده‌سه‌ڵاتى سنوورداره‌".

سه‌رۆكایه‌تى كۆمار 40 راوێژكارى هه‌یه‌
ته‌نیا دووان ژنن

وه‌ك شاره‌زایانیش باسیان كردووه‌، كاتێك ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆك كۆمار خۆى ته‌شریفییه‌ ئه‌وا  خانمى یه‌كه‌میش ناتوانێ له‌و كاته‌دا ده‌سه‌ڵاتى هه‌بێت.

جگه‌ له‌مه‌یش باس له‌ هۆكارى دووه‌م ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن كۆمه‌ڵگاكه‌ نێرسالارییه‌ و بۆیه‌ رۆڵى ژنان سنووردار كراوه‌. رێزان شێخ دلێر په‌رله‌مانتارى كورد له‌ به‌غدا قسه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ كردووه‌ و ده‌ڵێ، "هۆكارێك ئه‌وه‌یه‌ رۆڵى ژنان فه‌رامۆش كراوه‌"

رێزان وه‌ك نموونه‌یه‌ك باس له‌وه‌ ده‌كات سه‌رۆك كۆمار 40 راوێژكارى هه‌یه‌، كه‌ ته‌نیا دووانیان ژنن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین