به‌هۆكارێكی نامۆ پیاوێك هێرشده‌كاته‌ سه‌ر ئافره‌تێك هەواڵ

نوچە: ئافرەتان

له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا پیاوێكی ئه‌فغانی ته‌نها به‌هۆی ئه‌وه‌ی حه‌زی له‌وه‌ نییه‌ ئافره‌تان کار بكه‌ن، هێرشیكردۆته‌ سه‌ر ژنێك له‌كاتی كاركردندا و به‌سه‌ختی برینداری كردووه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌سۆشەیتد پرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، پۆلیسی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: پیاوێكی ئه‌فغانی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، له‌ناوچه‌ی ویلمه‌رسدۆفی به‌رلین، به‌توندی هێرشیكردۆته‌ سه‌ر ژنێكی ته‌مه‌ن 58 ساڵ، كه‌ له‌ پاركێك كاری كردووه‌. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی پۆلیسیش هۆكاری هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته‌ وه‌ك تۆمه‌تباره‌كه‌ ددانی پێداناوه‌، ته‌نها ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ حه‌زی له‌دیارده‌ی کاركردنی ژنان نه‌بووه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌ئه‌نجامی په‌لاماره‌كانی ئه‌و پیاوه‌، كه‌سێكی دیكه‌ی ته‌مه‌ن 66 ساڵ كه‌ هه‌وڵی رزگاركردنی ئافره‌ته‌كه‌یداوه‌ برینداربووه‌.

پۆلیسی به‌رلین ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، پیاوه‌كه‌ له‌ ئافره‌ته‌كه‌ نزیكبووه‌ته‌وه‌ و له‌ناكاو چه‌قۆیه‌كی ده‌رهێناوه‌ و چه‌ند چه‌قۆیه‌كی له‌ ملی ئافره‌ته‌كه‌ داوه‌ و دواتر هێرشیكردۆته‌ سه‌ر ئه‌و پیاوه‌ی كه‌ هه‌وڵی رزگاركردنی داوه‌.

پۆلیس ئه‌وه‌شی گوتووه‌، هێرشبه‌ره‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌، كه‌ پێده‌چێت كێشه‌ی ده‌روونی هه‌بێت و له‌ ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئایا هێرشه‌كه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ ئایدۆلۆژیای ئیسلام و گروپه‌ توندڕه‌وه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ یان نا.

سه‌رچاوه‌: 
https://news.yahoo.com/man-berlin-attacks-woman-allegedly-165227406.html

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین