سەرۆکى پەرلەمانى ئوردن سەردانى پەرلەمانى کوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سبەى شاندێکى باڵاى ئوردن، بە سەرۆکایەتیى سەرۆکى پەرلەمانى ئوردن دەگەنە هەولێر، بە مەبەستى کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان.

ئەمڕۆ شەممە (4)ى ئەیلوولى (2021)، سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، سبەى سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن، لەگەڵ (16) ئەندام پەرلەمانى ئەو وڵاتە سەردانى هەرێمی کوردستان و لەگەڵ سەرۆکایەیتى پەرلەمانى کوردستان کۆدەبنەوە.

سامان ئەحمەد ئاماژەى بەوەشکرد، وا بڕیارە شاندەکەى پەرلەمانى ئوردن لەگەڵ فراکسیۆنەکان و لیژنەى پەیوەندییەکانیش کۆببنەوە، ئامانجیش لەو سەردانییە دروستکردنى پەیوەندییەکى باشترە لە نێوان پەرلەمانى کوردستان و ئوردن دا، هەروەها ئاڵوگۆڕکردنى زانیارى لەسەر کارى پەرلەمانى.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان روونیشیکردەوە، لە خوولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان یەکەم سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتێکە سەردانی پەرلەمانی کوردستان بکات. دەشڵێت، دواى کۆبوونەوەیان لەگەڵ پەرلەمانى کوردستان، شاندى پەرلەمانى ئوردن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین