ئەنجوومەنى وەزیران: کێشەى کەمئاویى و گرانى نرخى بەنزین تاوتوێ دەکات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (1)ى ئەیلوولى (2021)، فەرمانگەى میدیا و زانیارى لە ڕاگەیێندراوێک دەڵێت، ئەمڕۆ ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن دەربارى دەرهنجامى "کۆبوونەوەی بەڕێزان وەزیرە پەیوەندیدارەکان و پارێزگار و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی فڕن و نانەواخانەکان و گرانبوونی نرخی نان و سەموون."
هەروەها وا بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنى وەزیران کێشەى "گرانبوونى نرخى بەنزین و چارەسەرى کێشەى کەم ئاوى" گفتوگۆى لەسەر بکات.
دەقى ئەو خاڵانەى ئەمڕۆ ئەنجوومەنى وەزیران گفتوگۆى لەسەر دەکات:
یەکەم: خستنەڕووی پوختەی دەرەنجامی سەردان و کۆبوونەوەکانی بەڕێز ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا بۆ هەرێمی کوردستان. هەروەها خستنەڕووی پوختەی دەرەنجامی بەشداریکردنی شاندی هەرێمی کوردستان لە دوا گەڕی دایەلۆگی ستراتیجی نێوان کۆماری عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە لە ڕۆژانی 22 بۆ 28ی تەمموزی 2021 لە واشتنتن دی سی بەڕێوەچوو.
دووەم: خستنەڕووی هەنگاوەکانی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و دارایی و ئابوری و سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییان و کێشەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین.
سێیەم: خستنەڕووی دەرەنجامی کۆبوونەوەی بەڕێزان وەزیرە پەیوەندیدارەکان و پارێزگار و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکان لە سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە رێکەوتی 2021/8/29 سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی فڕن و نانەواخانەکان و گرانبوونی نرخی نان و سەموون و ئاسانکاری و پشتیوانیی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لەم بوارەدا.
چوارەم: خستنەڕووی هەنگاوەکانی هەردوو وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ رووبەڕووبوونەوەی کێشەی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاووڵاتییان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment