توركيا و قوبرس چاودێرى فرۆشتنى نەوتى سووريا دەكەن تورکیە

نوچەنێت:

سەرۆك وەزيرانى دوورگەى قوبرسى باكوور راگەياند، "وڵاتەكەى بەهامەهەنگى لەگەڵ توركيا، شانەى قەيرانەكانى دروست كردووە، بۆ چاودێركردنى ئەو نەوتەى لەلايەن سوورياوە لە رێگەى كەناراوەكانى قوبرس بە قاجاغ دەبردرێت."

ئەمڕۆ سێشەممە (٣١)ى ئابى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵى) توركى بڵاويكردەوە، ئەرسان سانر سەرۆك وەزيرانى دوورگەى قوبڕسى باكوور، لە بەياننامەيەكدا رايگەياند، "وڵاتەكەى شانەى قەيرانەكانى دروستكردووە، بۆ چاودێريكردنى فرۆشتنى نەوت بە قاجاغ لە لايەن سوورياوە لە رێگەى كەناراوەكانى ئەو دوورگەيە."

لە بەشێكى ترى بەياننامەكەدا هاتووە، "شانەى قەيرانەكان لەلايەن سەرۆك وەزيرانى قوبرسەوە دروستكراوە، بە هەماهەنگى لەگەڵ توركيا، سەرجەم دەزگا و وەزارەتە پەيوەندارەكان بەشدار دەبن لەو شانەيە، كە بە جددى كاردەكەن بۆ رێگريكردن لەو زيانانەى بەهۆى فروشتنى ئەو نەوتەوە بەر ژينگەى ئەو ناوچەيە دەكەوێت". 

پێشتريش فوئاد ئەكاتى جێگرى سەرۆكى توركيا رايگەياندبوو، "بەر لە روودانى كارەساتى ژينگەیى بەهۆى فرۆشتنى نەوت قاجاغ لەلايەن سوورياوە، لە رێگەى كەناراوەكانى قوبڕس، وڵاتەكەى هەموو رێكارێك دەگرێتەبەر." 

بۆ ئەم مەبەستەش بڕيارە ئەمڕۆ تيمێكى تەكنيكى تايبەت لە توركياوە بچێت بۆ ئەو ناوچەيە بۆ ئەوەى لەگەڵ بەرپرسانى قوبرس رێكارى پێويست بگرنەبەر.

سووريا بەهۆى گەمارۆاکنى سەرى ناتوانێت راستەوخۆ نەوت بە وڵاتان بفرۆشێت، هەوڵدەدات لە بە رێگەى قاجاغ نەوت بفرۆشێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین