تورکیا هەواڵێکی ئەمریکا سەبارەت بە ئاگربەست لەگەڵ هەسەدە ڕەتدەکاتەوە تورکیە

نوچە نێت

وەزارەتی بەرگریی تورکیا کاردانەوی پیشاندا بەرامبەر هەواڵێکی ئەمریکا و دەڵێت، "ئێمە وەک تورکیا جێگەی باس نییە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ رێکخراوانی تیرۆرستی ئەنجام بدەین."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (19/کانوونی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە (17)ـی ئەم مانگە لە ڕایگەیاند، لەڕێگەی پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانمان لەنێوان تورکیا و هێزەکانی هەسەدە ئاگربەست لە مەنبەج تا هەفتەیەکی تر درێژ کرایەوە."
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەو لێدوانەی ئەمریکا ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، "ئێمە وەک تورکیا هەرگیز کۆبوونەوەمان لەگەڵ گروپێکی تیرۆرستی ئەنجام نەداوە و سەبارەت بەو لێدوانەش وابیردەکەینەوە قسەیەکی سەرزارەکی بێت و بەهەڵە قسە لەدەم دەرچونێک هەبووبێت."
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنێکی نوێ بۆ سەر کۆبانی لە بەرنامەیەکدا دەڵێت، "ئەگەر هاتوو کێشەکان لە سووریا بە جددی چارەسەربکرێت، پێویست ناکات ئێمە دەستوەردان بکەین، مەرجی ئێمە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و چارەسەری پرسی کۆچبەرانە لە سووریا ئەو کات بوونی ئێمە لەوێ هیچ مانایەکی نامێنێت."
واشنتۆن گروپەکانی یەپەگە بە گرینگترین هاوپەیمانی خۆی دەزانێت لە شەڕی دژی داعش، تورکیاش بەگروپە چەکدارەکانی  پەیەدە و یەپەگە دەڵێت، ئێوە بەشێکن لە پەکەکە لە سووریا و بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی ناویان دەبات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین