كێن ئەوانەى لە جيهان دكتۆراى فەخريان لێسەندرايتەوە؟
نوچەنێت:
زۆرجار ناوەندە ئەكاديمييەكان دكتۆراى فەخرى بەكەسانێكى بەناوبانگ دەبەخشن، بەڵام تا ئێستا چەند كەسێك لەوانە دكتۆراى فەخريان لێسەندرايتەوە.
دواى كەمتر لە (24) کاتژمێر دكتۆراى فەخرى لێسەندرايەوە
ناوەندى رۆشنبيرى نێودەوڵەتى ئەڵمانى لە لونبان، بە پاساوى ئەوەى هونەرمەند محەمەد رەمەزان وێنەى لەگەڵ گورانيبێژ و ئەكتەرى ئيسرائيلى گرتووە، دواى (24) كاتژمێر دكتۆراكەيان لێ سەندەوە.
وزيرێكى ئەڵمانى بەهۆى دزيكردن بڕوانامەى لێسەندرايەوە
لە مانگى حوزەيرانى ئەمساڵ دەركەوت فرانتسيسكا گيڤا وەزيرى ئەڵمانى (فێڵى لە سەربەخۆيى دەستكەوتە زانستيیەكەى) كردبوو، ئەوەش بووە مايەى ئەوەى زانكۆى ئازادى لە بەرلين پلەى دكتۆراى لێبسەنێتەوە، چونكە چەند دەق و سەرچاوەيەكى لە نووسەرانى تر دزى بوو، دواى ئەو رووداوە، دەستى لە پۆستى وەزيرى كێشايەوە.
ئەو وەزيرە لە (2005 و 2009) تێزى دكتۆراكەى لە بوارى زانستە سياسيیەكان لە پەيمانگەى (ئۆتۆ سوور) لە زانكۆى ئازادى بەرلين بە ناونيشانى (رێگەى ئەوروپا، بەرەو هاونشتيماني ــ سياسەتى كۆمسيۆنى ئەوروپا بەرەو بەشدارى كۆمەڵگەى مەدەنى".
خێزانى مۆگابى
لە (2018) دەسەڵاتى جێگيرى سەرۆك لە زيمبابۆى كۆنترين زانكۆى ئەو وڵاتەى راگرت، بەهۆى پێدانى پلەى دكتۆرا بە گريس مۆگابى خانمى يەكەمى پێشووى ئەو وڵاتە، دواى ئەوە دەنگدانەوەيەكى فراوانى دروستكرد، بەهۆى ئەوەى ئەو ئافرەتە هيچ قۆناغێکى خوێندنى نەبوو، بۆ بەدەستهێنانى ئەو پلەيەى كە لە (2014) وەريگرتبوو.
سەرۆكى ميانمار
زانكۆى كاڕلتۆنى كەندەى لە (2011) دكتۆراى فەخرى دا بە ئۆنگ سان سۆكى، سەرۆک میانمار، لە مانگى تشرينى يەكەمى (2018) ئەنجومەنى زانكۆ بە كۆى دەنگ دكتۆراكەى لە سەرۆكى ميانمار سەندنەوە، ئەوەش بەهۆى شكستهێنانى لە پاراستنى مسوڵمانانى رۆهينگا.
ئەو بڕياڕەى زانكۆى كاڕلتۆن، دواى ئەوە هات، کاتێ پەرلەمانى كەنەدى بەكۆى دەنگ رەگەزنامەى فەخرى كەنەدييان لە سەرۆكى ئەو وڵاتە ساندەوە، جەختيان لەسەر ئەوە كردەوە، ئەو لەپشت هێرشەكانى سەر مسوڵمانانى رۆهينگايە.
دۆناڵد ترامپ سەرۆكى پێشووى ئەمريكا
دۆناڵد ترامپ جياواز لەوانەى تر، دووجار دكتۆراى فەخرى لێسەندرايتەوە:
يەكەم جار ـــ بەهۆى لێدوانەكانى دژ بە موسڵمانان و رێگريكردن لە چوونيان بۆ ئەمريكا، ئەو لێدوانەى ترامپ لەو كاتەدا بوو، كە كانديدى كۆمارييەكان بوو بۆ پۆستى سەرۆكايەتى، ئەوە بوو لە (2015) سكۆتلەندا ناسناوى باڵيۆزى كار و دكتۆراى فەخرى لێ سەندەوە.
دووەم جار ـــ دوو رۆژ دواى هێرشەكانى لايەنگرانى ترامپ بۆ سەر باڵەخانەى كۆنگرێسى ئەمريكا و رووبەڕووبوونەوەيان لەگەڵ پۆليس، زانكۆى ليهاى لە ويلايەتى پێنسليڤانياى ئەمريكا پلەى دكتۆراى فەرخى لە ترامپ سەندەوە، كە زياتر لە (30) ساڵ بوو پێى دابوو.
رەجەب تەيب ئەردۆغان
لە (2009) زانكۆى حەلەب بڕوانامەى فەخرى لە بوارى پەيوەندييە نێودەوڵەتييەكان بەخشيە رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا، دواى چوار ساڵ، لە سەر داواى ئەنجومەنى زانكۆكانى سووريا و ناوەندە ئەكاديمى و خوێندكارييەكان، بە تۆمەتى پيلانگێرى دژ بە گەلى سوورى و چەوساندنەوەى خۆپيشاندەرانى تورك بڕوانامەكەى لە سەرۆكى توركيا سەندەوە.
موعەمەر قەزافى سەرۆكى كۆچكردووى ليبيا
زانكۆى خەڕتووم لە (1996) بڕوانامەى فەرخى بە مومەعەر قەزافى سەرۆكى ليبيا دا، مانگى ئازارى (2011) بەهۆى هێرشكردن و توندتيژيەكانى دەسەڵاتى ليبيا دژ بە هاووڵاتیيانى لیبى، زانكۆى خەڕتووم بڕوانامە فەخرییەکەیان لە قەزافى سەندەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment