هاتووچۆى هەولێر بۆ شۆفێرانى تاکسى: هەر کەسێک لۆگۆ لە تاکسیەکەى نەدات سزا دەدرێت کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، وادەیەک بۆ لێدانى لەزگە و لۆگ وەک دواین مۆڵەت بۆ شۆفێرانى تاکسى ڕاگەیاند و دەشڵێت، لە کۆی نزیکەی 37 هەزار تەکسی تاوەکو ئێستا نزیکەی دە هەزار شۆفێر لۆگۆ و لەزگەیان بۆ تاکسییەکانیان کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (30)ى ئابى (2021)، فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، پێش مانگى یازدەى ئەمساڵ شۆفیرانی تەکسی دەبێت لەزگە و لۆگۆ لە تەکسییەکانیان بدەن، بە پێچەوانەوە سزا دەدرێن.

هەروەها پێشتر ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن پێشتر ڕایگەیاندبوو، هەر تاکسیەک لە شارەکەى خۆى کاربکەن، ئەوانەى لە ناو شارەکانیشن تەنها لە ناوەندى شارەکەى خۆیان کاربکەن.

بەپێى بڕیارێکى وەزارەتى ناو و گواستنەوە و گەیاند، هەر شۆفێرێکى تاکسى لەزگە لە تاکسیەکە نەدات، لە دواى مانگى (11)ى (2021) بە (500) دینار سزا دەدرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین