هەواڵ

نوچه‌نێت

به‌رپرسێكى عێراقى له‌ لێدوانه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانى چه‌ند زانیارییه‌كى مه‌ترسیدار له‌سه‌ر دۆسیه‌ى گرتووخانه‌كانى عێراق ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، "لە گرتووخانەکانی عێراق بارزگانی بە ژنان و منداڵانەوە دەکرێت".

سەباح کینانی كه‌ پێشتر كۆمه‌ڵێك به‌رپرسیارێتى هه‌بووه‌ و له‌وانه‌ سەرۆکی دەزگای چاکسازی و گۆڕانکاری بوو، له‌ چه‌ند لێدوانێكى رۆژنامه‌وانییدا كه‌ له‌ ڤیدیۆیه‌ك كورتكراوه‌ته‌وه‌ و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كڕین و فرۆشتن به‌ گیراوه‌كان ده‌كرێت به‌ تایبه‌تى ئه‌وانه‌ كچ و یان كوڕى مێرمناڵن.

سه‌باح كینانى باس له‌ قسه‌كانى چه‌ندان نموونه‌ ده‌هێنێته‌وه‌،  بۆئه‌وه‌ى روونى بكاته‌وه‌ چۆن مامه‌ڵه‌ به‌  گیراوه‌كان ده‌كرێت و له‌رووى سێكسییه‌وه‌ ده‌ستدرێژیان ده‌كرێته‌سه‌ر. ته‌نانه‌ت ده‌ڵێ، "ژنێك په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووم باسى له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ كچه‌كه‌ى له‌ زیندان سكپڕبووه‌".

چه‌ندان جار له‌ ماوه‌ى رابردوو رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى بوارى مافى مرۆڤ ره‌خنه‌یان له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق كردووه‌ و داوایان لێكردووه‌ چاكسازى له‌ گرتووخانه‌كان بكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین