ماکرۆن سەردانى ماڵى شەهید هوجام سورچى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆمارى فەرەنسا، وا بڕیارە سەردانى ماڵى شەهید هوجام سورچى بکات لە ناحیە رۆڤیا و چاوى بە بنەماڵەکەى بکەوێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (29)ى ئابى (2021)، ئیمانوێل ماکرۆن، سەردانى چووە شارى مووسڵ و سەردانى هەر یەکە لە کەنیسەى ساعە و مزگەوتى نوور، وا بڕیارە دواتر سەردانى بنەماڵەى شەهید هوجام سورچى بکات و چاوى بە خێزان و منداڵەکەى بکەوێت.

سەردانیکردنى ماڵى هوچام سورچى لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆنەوە، لەسەر داواى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بووە، وەک ڕەمزێک بۆ قوربانى و شەهیدبوونى ژمارەیەکى زۆرى پێشمەرگە لە شەڕى ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆریستانى داعش.

پێشتر ئیمانوێل ماکرۆن لە بەغدا ڕاگەیاندبوو، دەچمە هەولێر و سبەی سەردانی هێزەکانمان دەکەم و دواتریش سەردانی موسڵ دەکەم، هەروەها هەلى ئەوەم دەبێ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی کورد و جەنگاوەرانی کورد کۆببمەوە و پشتگیری خۆم و فەرەنسایان بۆ دووپات بکەمەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین