نێچیرڤان بارزانى: ئومێدەوارم لووتکەى بەغدا خزمەتى سەقامیگرى عێراق بکات کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا، لە بارەى بەستنى لووتکەى بەغدا بۆ هاوکار و پشتیوانى عێراق دەڵێت، ئومێدەوارین ئەنجامی لووتکەکە خزمەتی سەقامگیریی عێراق بکات.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (28)ى ئابى (2021)، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتەر لە بارەى لووتکەى بەغدا ڕاگەیاند، لووتکەکە رۆڵی پێشڕەوی بۆ عێراق بگەڕێنێتەوە و ماف و داخوازییەکانی پێکهاتەکانی عێراق بهێنێتەدی.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە تویتەکەیدا نووسیوویەتى، ئێمە وەک عێراق ھەموو کارئاسانییەک دەکەین بۆ سەرۆک و سەرکردەی ھەر وڵاتێک کە بیەوێ لەگەڵ وڵاتێکی دیکە کۆببێتەوە.

دەشڵێت، لە زۆربەی کۆبوونەوەکانی هاوشێوەی لووتکەی بەغدا، کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەنێوان وڵاتان بەڕێوەدەچێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە سەر خواستی وڵاتەکان خۆیان.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، ئەمڕۆ لووتکەى بەغدا بە سەرپەرشتى مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق بەڕێوەچوو، کە تێدا هەر یەک لە سەرۆک و وەزیرانى دەرەوەى، فەرەنسا، میسر، ئوردن، سعوودیە، کوێت، ئیمارات، تورکیا، ئێران تێیدا ئامادەبوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین