کۆشکى ئیلیزێ: ماکرۆن لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانى و نێچیرڤان بارزانى کۆدەبێتەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (28)ى ئابى (2021)، کۆشکى ئیلیزێ فەرەنسا لە ڕاگەیێندراوەکەیدا، تیشک دەخاتە سەر بەشداریکردنى ئیمانوێل ماکرۆن لە لووتکەى بەغدا بۆ پشتیوانى و هاوکارى، روونیشیدەکاتەوە، " سەرۆککۆمار، رۆژانی شەممە 28 و یەکشەممە 29ی مانگی ئاب، سەردانی کۆماری عێراق دەکات، لە بەغدا و هەولێر و موسڵ. لەم سەردانەدا وەزیری دەرەوە ژان ئێف لۆدریان یاوەریی دەکات."
لە بارەى سەردانى سەرۆک کۆمارى فەرەنسا بۆ هەولێر و کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى هەرێمى کوردستان، کۆشکى ئیلیزێى فەرەنسا ڕایدەگەیێنێت، "لە هەولێر، سەرۆککۆمار لەگەڵ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان عێراق و هاوپەیمانی سەرەکی فەرەنسا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کۆدەبێتەوە. لەگەڵ سەرۆکی پێشووی هەرێمیش، بەڕێز مەسعوود بارزانی، کۆدەبێتەوە."
دەشڵێت، "هەروەها لەگەڵ نوێنەرانی پێشمەرگە و سەرۆک لەگەڵ خێزانی یەکێک لە قوربانییەکانی داعشیش کۆدەبێتەوە، ئەوەش وەکو رێزلێنان و بەرزنرخاندن بۆ شەرڤانانی کورد لە دژی تیرۆر"، كۆدەبێتەوە.
دەقی راگەیێندراوی کۆشکی ئیلیزێ فەرەنسا:
سەرۆککۆمار، رۆژانی شەممە 28 و یەکشەممە 29ی مانگی ئاب، سەردانی کۆماری عێراق دەکات، لە بەغدا و هەولێر و موسڵ. لەم سەردانەدا وەزیری دەرەوە ژان ئێف لۆدریان یاوەریی دەکات.
سەرۆککۆمار لەگەڵ بەڕێز مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی کۆماری عێراق، ئینجا بەڕێز بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق کۆدەبێتەوە. سەرۆککۆماری فەرەنسا تیشک دەخاتە سەر بەردەوامی هاوئاهەنگی هاوبەش لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لەگەڵ پێشکێشکردنی پاڵپشتی فەرەنسا بۆ دووبارە بونیادنانەوەی وڵات و پشتیوانیکردنی پڕۆسەی سیاسی ئێستا و پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەنێوان فەرەنسا و عێراق.
هەروەها لەگەڵ بەڕێز محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمان و لیژنەکانی پەرلەمان و سەرۆکی گرووپی دۆستایەتی عێراقی – فەڕەنسی کۆدەبێتەوە.
سەرۆکککۆمار ئامادەی کۆنگرەی بەغدا بۆ هاوئاهەنگی و هاوبەشی دەبێت. ئامانجی ئەم کۆنگرەیە کە عێراق بە هاوئاهەنگی لەگەڵ فەرەنسا رێکیدەخات بۆ هەموو وڵاتانی دراوسێی عێراق، کارکردنە بۆ بەرژەوەندی ئاسایش و سەقامگیری و گەشەسەندنی وڵات. بەڕێوەچوونی ئەم کۆنگرە بێوێنەیە دەتوانێت رۆڵی هەبێت لە گفتوگۆی نێوان وڵاتان و گەیشتن بە تەواوکاریی هەرێمیی.
هەر لە بەغدا، سەرۆک سەردانی ناوچەی کازمییەی شیعە دەکات. لەگەڵ نادیە مورادیش کۆدەبێتەوە کە براوەی خەڵاتی 2018ی نۆبڵە بۆ ئاشتی، ئەوەش بۆ تاوتوێکردنی رەوشی پێکهاتەی ئێزدی و مافەکانی ژنان.
لە موسڵ، سەرۆک چاویدەکەوێت بە نوێنەرانی کریستیانەکانی رۆژهەڵات لە کاتیدرالی ئەلساعە، سەردانی شوێنی مزگەوتی نووری گەورەش دەکات کە ئێستا نۆژەن دەکرێتەوە. سەردانی زانکۆی موسڵیش دەکات لەگەڵ گەنجە عێراقییەکان لە کچان و کوڕان، پیاوانی کار و قوتابییان.
لە هەولێر، سەرۆککۆمار لەگەڵ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان عێراق و هاوپەیمانی سەرەکی فەرەنسا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کۆدەبێتەوە. لەگەڵ سەرۆکی پێشووی هەرێمیش، بەڕێز مەسعوود بارزانی، کۆدەبێتەوە، هەروەها لەگەڵ نوێنەرانی پێشمەرگە. سەرۆک لەگەڵ خێزانی یەکێک لە قوربانییەکانی داعشیش کۆدەبێتەوە، ئەوەش وەکو رێزلێنان و بەرزنرخاندن بۆ شەرڤانانی کورد لە دژی تیرۆر.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment