گازی سروشتی کوردستان ڕکابەری گازی رووسیا و ئێران دەکات
نوچەنێت
ماسیۆ زایس، جێگری بەرێوەبەری کۆمپانیای HKN Energyــی ئەمریکی، لە دیمانەیەکی تایبەتی تۆڕی میدیای رووداودا، زانیاری لەبارەی کەرتی گازی سروشتی هەرێمی کوردستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان بۆ راکێشانی وەبەرهێنانی بیانی و کارکردن لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد و وتی" پێویستە تا ساڵی 2026 هەرێمی کوردستان بتوانێت ڕکابەری رووسیا و ئێران بکات بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا و هەناردکردنی گازی هەرێمی کوردستان بۆ بازارە جیهانییەکان".
لەبارەی چۆنیەتی گەیشتی هەرێمی کوردستان و خۆ ئامادەکردنی بۆ ئەو ڕکابەریە، زایس وتی" ئەگەر هەرێمی کوردستان بتوانێت لە کاتی دیاریکراو وەبەرهێنانێکی دروست بکات، ئەوا دەتوانێت ئەو ڕێککەوتنانەی لەگەڵ تورکیا لە 2026ــدا بەدەست بهێنێت".
لە دیمانەکەدا، بەرپرسە ئەمریکیەکە باس لە مێژوو وسیاسەتی 15 ساڵەی سێکتەری نەوت و گازی هەرێمی کوردستان دەکات و بە سیاسەتێکی گونجاو ژیرانە ناوی دەبات و دەڵێت" سیاسەتی ژیرانەی هەرێمی کوردستان وێرای ئەو قەیرانە سیاسی و ئابووریانەی لەلایان حکوومەتی بەغداوە بەسەری سەپێندراوە لە ماوەی 15 ساڵی رابردوودا، سیاسەتێکی زۆر ئاقلانە بووە، چونکە توانیوەتی لە سفر بەرمیل نەوتە ئاستی بەرهەمهێنان بۆ 450 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بەرزبکاتەوە، ئەمەیش بۆ هەرێـمێکی وەک کوردستان کە میزانیەی ساڵانەی لەلایەن عێراقەوە لێ برداوە زۆر کارێکی سەرکەوتووە و تەناتەت توانیویەتی لەسەر پێی خۆی بوەستێت و مووچەی نیوەی یان بەشێکی بۆ هاوڵاتیانی دابین بکات، بءێ ئەوەی پشت بە عێراق ببەستێت".
سەبارەت بە سیاسەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت گازی سروشتی، ماسیۆ زایس دەڵێت" لە ئیستادا سەرۆکی حکوومەت و وەزیری سامانە سروشتیەکان کار بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی بەرهەمهێنراو لە نەوت دەکەن و ئەم جۆرە لە داهاتوودا دەبێتە هۆی زیادکردنی بەها و سەنگی سێکتەری وزەی هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە بەرهەمهێنانی کارەبادا".
ماسیۆ زایس، جگە لەوەی کار لە کۆمپانیای HKN Energy دەکات، پێشتر جێگری یاریدەدەری وەزیری وزەی ئەمریکا بووە و توێژینەوەیەکی لەسەر سێکتەری وزە و گازی هەرێمی کوردستان بڵاو کردۆتەوە و گەیشتووە بە چەند دەرئەنجام وپێشهات بۆ داهاتووی سێکتەری گازی سروشتی لە کوردستان، ئەنجامەکانیش ئەمانەن:
- گرنگیدان بە ژێرخانی کەرتی گاز و راکێشانی وەبەرهێنانی بیانی بۆ کارکردن لەو بوارە، ئاستی بەرهەمهێنانی گاز لە هەرێمەکەدا زیاتر دەکات، چونکە هەرێمی کوردستان خاوەن ڕێژەیەکی زۆری گازی سروشتی ناوچەکەیە.
- کوردستا لە ڕێگەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی دەتوانێت پیشەسازی وزە لە بەرهەمهێنانی نەوت و نەوتی زەیتی قورس بگۆڕێت بۆ گازی سروشتی.
- بەو پێیەی هەرێمی کوردستان خاوەن ڕێژەیەکی زۆری گازی سروشتییە، دەتوانێت لە بەرهەمهێنانی گازی سروشتیدا ببێت بە هاوبەشێكی سەرەکی لەگەڵ عێراق و هاوکات ببێت بە دابینکەری سەرەکی گاز و کارەبای داواکراوی بازاڕەکانی عێراق.
- هەروەک چۆن رووسیا و تورکیا بوون بە دابینکەری گازی سروشتی بازارەکانی ئەورووپا، گازی هەرێمی کوردستان هاوشانی رووسیا و تورکیا دەتوانێت ببیت بە پردێک بۆ دابینکردنی گازی تورکیا و بازارە جیهانییەکان.
- وەبەرهێنانی ژیرانەی هەرێمی کوردستان لە سێکتەری گازی سروشتی و دانانی نرخێکی گونجاو بۆ گازەکە، لە داهاتوویەکی نزیکدا، هەرێمی کوردستان دەکات بە ڕکابەری سەرەکی رووسیا و ئێران بۆ رێککەوتن لەگەڵ تورکیا و هەناردەکردنی گازەکەی.
دەربارەی بەراوردی ژینگەی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ کارکردن و هاتنی وەبەرهێنەرەکان، ماسیۆ زایس دەڵێت" مەحالە ژینگە وئاسایش وئەمنیەت و سیاسەتی هەرێمی کوردستان بە باشوور وناوەراستی عێراق بەراورد بکرێن، چونکە لە ماوەی 15 ساڵی رابردوودا زۆر بە جوانی سیاسەتی ژیرانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو ڕاستیەی دووپاتکردۆتەوە کە چەند هاوکار وهەماهەنگە بۆ کارکردنی کۆمپانیایە بیانیەکان لە ناوچەکدا"
هەروەها وتیشی"یاساکانی عێرا ق و شێوازی هاوبەشیکردن لەگەڵ کۆمپانیایە بیانییەکان هۆکارێکی سەرەکی جێهێشینی کۆمپانیاییە بینایەکانی جیهانە لە کەرتی نەوت وگاز، چونکە بۆ هەر دۆلارێک بەغدا 97 سەنت وەک داهاتی بەرمیلێک نەوت دەگێرێتەوە، ئەمەیش زیانێکی زۆر لە وەبەرهێنرەکان و ژینگەی کارکردنیان دەدات"
سەبارەت بە گرێبەستە نەوتیەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیایە بینایەکان، ماسیۆ زایس جەختی لەوە کردەوە، نەهاتنی موچەی مانگانەوە دروستبوونی فشارێکی زۆر لەسەر هاوڵاتیان، بۆتە هۆی هەڵە تێگەیشتن لە گڕێبەستە نەوتیەکانی هەرێم و کۆمپانیەکانی بواری وزە، چونکە هەرێمی کوردستان بێ ئەوەی یەک دۆلار لە وەبەرهێنانی نەوت گاز خەرج بکات ڕۆژانە بڕی 450 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنیت، ئەمەیش وەک سوپرایزێک وایە بۆ هەر ناوجەیەک کە کاری بەرهەمهێنانی وزەی لی بکرێت.
کۆمپانیای HKN Energy خاوەن ٪62ـــی پشکەکانی کێڵگە وزەیەکانی ناوچەی سەرسنگە، ڕۆژانە 32 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنیت و کار لە گەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ بەرهەمهێنانی گازی سروشتی و بەرهەمهێنانی کارەبا لە پارێزگای دهۆک.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment