یه‌كێتى زانایان و ئه‌وقاف لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڤیدیۆكه‌ى مه‌لا هه‌ڵۆ ده‌كه‌ن
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
چه‌ند رۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆیه‌كى مه‌لا هه‌لۆ حه‌مه‌ڕه‌شید بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه باس له‌وه ده‌كات چوار مامۆستاى ئاینى كه سه‌ر به حزبه ئیسلامییه‌كانن، له هه‌ولێر ژنێكیان به ناوى شه‌رعه‌وه "هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه" هه‌ر یه‌كه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ك زه‌واجى میسارى له‌گه‌ڵ كردووه.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه كه‌سانێك به ناوى "مه‌لا" و "بانگخواز" له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به خواستى خۆیان ڤیدیۆ و ئامۆژگارى بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و هه‌ندێك جاریش "بابه‌تى وه‌ك ئه‌وه‌ى مه‌لا هه‌ڵۆ باسى كردووه له ڤیدیۆكانیان ده‌بينرێت" هه‌ندێك كه‌س له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پرسیارى ئه‌وه ده‌كه‌ن ئایا چۆن ده‌كرێت مه‌لا یان بانگخوازێك قسه‌ى له‌م جۆره بڵاو بكاته‌وه و بێ لێكۆڵینه‌وه تێپه‌ڕ بێت؟.
په‌رله‌مانتارێك:
داوامان له یه‌كێتى زانایان كردووه هه‌ڵۆ سزا بدات
نوچه‌نێت به‌داواداچوونى بۆ ئه‌و بابه‌ته كرد، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ئەوقاف بە نوچەنێت راگەیاند، ئه‌وان ئاگادار بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م ڤیدیۆیه‌ن و لێكۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، سه‌رچاوه‌كه‌ى ئه‌وقاف گوتى، "ئەو کەسەی ئەو گرتە ڤیدیۆیه‌ی بڵاوکردۆتەوە بەبێ هیچ بنەمایەك قسه ده‌كات، لە زووترین کاتدا کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەین و کەسەکە بە سزاکەی دەگات".
له‌سه‌ر هه‌مان ڤیدیۆ مه‌لا ئیحسان محه‌مه‌د، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە پەرلەمانی کوردستان له لێدوانێكى بۆ "نوچه‌نێت" باسى له‌وه كرد داوایان له یه‌كێتى زانایان كردووه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ڤیدیۆیه بكات، سه‌باره‌ت به مه‌لا هه‌ڵۆ ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتى، "کابرایەك هیچ پەیوەندی بە بانگخوازی نەبێت، نە زانا بێت یاخود مەلا، چۆن پێی دەڵێن مەلا و چۆن دەتوانن قسەکانی قبوڵ بکەن؟. گەر نەتوانێت بیسەلمێنێت یەکێتی زانایان لێکۆڵینەوەی لەگەڵ ئەو کەسە دەکەن، چونکە ناکرێت لە شەرع کەسێك به بێ به‌ڵگه تۆمه‌تبار بكرێت".
مه‌لا جه‌لال خه‌یلانى جێگرى یه‌كێتى زانایان له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت دووپاتى كرده‌وه كه به‌ر له هه‌موو شتێك "هه‌ڵۆ مه‌لا نییه و په‌یوه‌ندى به مه‌لایه‌تى نییه و زیاتر وه‌ك كابرایه‌كى بانگخواز ناوى خۆى ده‌بات".
له‌سه‌ر گرته ڤیدیۆیه‌كه‌یش كه هه‌ڵۆ حه‌مه‌ڕه‌شید تێیدا ده‌ڵێ، "چوار مه‌لا مسیاریان له‌گه‌ڵ ژنێك كردووه". مه‌لا جه‌لال خه‌یلانى له لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت گوتى، "بەدواداچوونمان بۆ کردووە ئەمە یەکەم جاری نییە، پێشتریش زۆر شتی تری گوتووە. ئەو گرتە ڤیدیۆیەی لەو دواییە بڵاویکردۆتەوە ، ئێمە داوامان لە یەکێتی زانایانی سلێمانی کردووە ئەو پیاوە بانگ بکرێت و سزا بدرێت".
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكى گرته ڤیدیۆیه‌كه مه‌لا جه‌لال خه‌یلانى باسى له‌وه كرد كه به‌و كارانه‌ى هه‌ڵۆ گه‌وره‌ترین زیانى به ناوى "مه‌لا" گه‌یاندووه، جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایان گوتى، "لەگەڵ ئەو گرتە ڤیدیۆیە نیین بە هیچ جۆرێك، ئەو کەسە گەورەترین زیانی لە ناوی مەلا داوە چونکە خۆی ئەگەر خۆی مەلایە و خۆی بە مەلا دەزانێت بۆ نموونە شتێکی واش بووبێ کە نەبووە، ناکرێت لە گرتە ڤیدیۆیەك باس بکرێت. تەنانەت ئەگەر کەسەکە مەلاش نەبێت ناکرێ ئەو بابەتە باس بکرێت".
جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایان:
هه‌ڵۆ گه‌وره‌ترین زیانى به مه‌لاكان گه‌یاندووه و ته‌شهیرى پێكردوون
مه‌لا جه‌لال خه‌یلانى له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى باسى له‌وه كرد، له‌وانه‌یه هه‌ڵۆ له‌م كاره‌دا چه‌ند ئامانجێكى هه‌بێت له‌وانه "ته‌شهیركردن" و "زیادكردنى بینه‌ر". مه‌لا جه‌لال خه‌یلانى گوتى، "یەکەم زەرەر بەر ئێمە کەوتووە چونکە دەڵێت چوار مەلا لە هەولێر ناوی مەلا دەهێنێت مەبەستی ئەوەیە تەشهیر بە مەلاکان بکات، ئەگەر راست دەکات با ناوی مەلاکان بهێنی و ئیسپاتی بکات. بەڵام ئەمە شتێکە فرێی داوەتە ناو سۆشیال میدیا بۆ ئەوەی بینەری پێ دروست بکات".
سه‌باره‌ت به دوایین بڕیارى یه‌كێتى زانایان له‌سه‌ر ڤیدیۆیه‌كه مه‌لا جه‌لال خه‌یلانى گوتى، "بڕیار وایە ئەو کەسە بانگ بکرێت لە لقی زانایانی سلێمانی کە چ بەڵگەیەکی هەیە ئەو قسانەی کردووە، ئەگەر بەڵگەشی پێبێت بۆی نییە رایبگەیەنێت، چونکە لە ئیسلامدا نابێ هیچ کارێکی نەشیاو بڵاوبکەیەوە، ئەو بابەتە زۆر هەڵدەگرێت چونکە بە بینین و بیستین بروا نەکەین، دەبێت چوار شاهێدی هەبێت کە بابەتەکەیان بینیبێت چۆنە و چۆن نییە، ئەو بابەتا ئاوا بە ئاسانی روون نابێتەوە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment