بۆ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست جۆ بايدن پێويستى بە ستراتيژیەتێكى نوێيە وەرگێڕان

نوچەنێت:

لە سەردەمى ئيدارەى ئۆباما و ترامپ، سعوودييە و ئيمارات چوونە مەيدانى جەنگى يەمەن، توركيا و ئيمارات و قەتەڕ و ميسڕ دەستيان لە ليبيا وەردا، توركيا چووە سووريا و هەرێمى كوردستان، ئيسرائيل رووبەڕووى هەڕەشەكانى پڕۆگرامە ئەتۆمييەكەى ئێران و قووڵبوونەوەى ئێران لە سووريا بۆوە، بۆ ئەوەى ئەو بەريەكەوتنانە لە نێوان هاوبەشەكانى ئەمريكا نەهێڵێت و باشتر رووبەڕووى نەيارەكانى بێتەوە، پێويستە ئيدارەى بايدن بەشێوەيەكى تۆكمەتر ستراتيژيەتى تايبەتى خۆى لە هەموو وڵاتێك باشتر و گشتگيرتر رێك بخات بۆ بەديهێنانى ئامانجى گەورەتر.

پێويستە ئەركى يەكەمى ئيدارەى بايدن كاركردن بێت لەسەر كاروبارى ناوخۆى وڵاتەكەى، كارى دووەمى لەسەر هێزە گەورەكان بێت.

هەر چەندە تا ئێستا ئيدارەى ئەمريكا رێگەى گرتووە لە تێکچوونى دۆخى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بە جۆرێك لە ژێر كۆنتڕۆلى خۆى دەرچێت، بەڵام پێويستە ستراتيژيەتێكى نوێى هەبێت بۆ رێگرييەكان. 

لە دۆسيەى ئەتۆمى ئێران، ئيدارەى بايدن هەڵوێستەكانى بە نەگۆڕى مانەوە، رەتيكردەوە ملكەچى داواكانى تاران بێت، ئەوە لەكاتێكدا بوو كە كۆنگرێسى ئەمريكا حەزى نەكرد ئيدارەى بايدن سازشى زياتر بكات، تيمى بايدن بە شێوازە تازەكانيان سەر لەنوێ پابەندى ئەمريكاى بە هاوكارى كردنى عێراق بۆ مستەفا كازى سەرۆكوەزيرانى عێراق نيشاندا،  كە لەو كاتەدا عێراق پێويستى بە پاڵپشتى واشنتنە، ئەگەر بتوانێت دژايەتى گەندەڵى و باڵادەستى ئێران بكات لە ناو وڵاتەكەى.

لە واقيعدا تيمى بايدن رێگەيەكى ورديان گرتەبەر بەرانبەر سزادانى سعوودييە لەسەر كوشتنى خاشقچى، لە هەمان كات دانيان بە بەرژەوەندى ئەمريكا نا لە سعوودييە و روونيان كردەوە واشنتن دەستبەردارى سعووديە نابێت، بەهەمان شێوە لە جەنگى ئەو دواييەى ئيسرائيل ــ غەززە، ئيدارەى ئەمريكا مافى بە ئيسرائيل دا بەرگرى لەخۆى بكات، تەنانەت ئەو كاتەشى كە هەوڵيدەدا بەخێرايى ئەو جەنگە رابگيرێت، هاوكارييە مرۆييەكانى بۆ فەڵەستينييەكان دابين دەكرد.

بەداخەوە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست رێگەيەكى هەيە بۆ خۆ فەڕزكردنى، لە كاتێكدا تيمى بايدن تێكەڵى ئەو ئالنگەريانە بۆتەوە كە رووبەڕووى ئەو ناوچە دەبنەوە، بەڵام تائێستا پێويستى بە سياسەتێكى روونە بۆ ئەو ناوچەيە بەگشتى،  بۆ ئەو ستراتيژييەتەش دەبێت دۆست و هاوبەشەكانى ئەمريكا تێيبگەن.

بەرپرسانى ئەمريكا دەڵێن، "لە دوو مانگى رابردوو سەردانى عێراق و ئيسرائيل و سعووديەمان كردووە، لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى ئەو سێ وڵاتە كۆبووينەوە، بۆ هەر شوێنێك چووين رووبەڕى گومان بووينەوە سەبارەت بە شێوازى مامەڵەى ئيدارەى ئەمريكا لەو ناوچەيە".

بەڵام فاكتەرى نەگۆڕ كە رووبەڕووى بووينەوە بريتى بوو لە گومانكردن لەو هەوڵانەى ئيدارەى ئەمريكا، كە دەيەوێت لەو ناوچەيە بيچەسپێنێت، کە بريتيە لە هەستكردن بەوەى سياسەتەكانى سياسەتێكى ئاوێتەيى ئاراستەكردنە بۆ هەموو وڵاتێك بە گوێرەى خۆى، ئەگەر واشنتن دەيەوێت بەسەر ئەو گومانانەدا زاڵ بێت، پێويستە چەمكێكى گشتگير داڕێژێتەوە، هەموو ستراتيژە تايبەتەكانى بۆ هەموو وڵاتێك لە خۆ گرتبێت لە پێناو بەدەستهێنانى ئامانجە گەورەكانى ئەو وڵاتە.

هەرگيز ئاسان نييە ستراتيژيەتێكى گشتگير دابڕێژرێت و تەنها لە دروشمەكان كورت بكرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو دڵنيايیدانە بە دۆستەكانى ئەمريكا و وەڵامدانەوەى  نەيار و ركەبەرەكانى پێويستە، بەتايبەت لەو دۆخەى ئێستا، لە (١٢)ساڵى رابردوو ئۆباما و ترامپ ميراتێكيان جێ هێشتووە، بە  شێوەيەكى نەگۆڕ ئەمريكا كارى لەسەر هەڵوەشاندنەوەى ستراتيژەكانى كردووە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.

ئەو بۆشايەى لەوە دروست بوو، تا ئەندازەيەكى زۆر بووە هۆى داڕووخانى دۆخەكە بە شێوەيەكى بەردەوام،  ئێمە جەنگى ناوخۆمان لە ليبيا و سووريا و يەمەن بينى، هەروەها ململانێ ناوخۆيیەكانى عێراق و ميسڕ و توركيا، دەركەوتنى داعش و تێكشكاندنى، گەڕانەوەى سيستەمە داپڵۆسێنەرەكان، كە دواى ئەوەى لە بەهارى عەرەبى لەدەسەڵات لادران، ئەوە جگە لە كوژرانى هەزاران كەس و ئاوارەبوونى هەزارانى تر، هەموو ئەوانە بە هاوسەنگيیەكى نەگۆڕ بەردەوام بوو، لە لايەك و ئێران و دۆستەكانى بۆشاييەكانيان قۆستەوە، ئەوەش بێهيوايى دانيشتوانى ئەو ناوچەيە  لە ئەمريكا زياتر كرد.

هەواڵى خۆش ئەوەيە بايدن و تيمەكەى، هاوبەشەكانى ئەمريكايان لەوە دڵنيا كردۆتەوە، كە دەستبەردارى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست نابن، رێگە بە فراوانى و دوژمندارى زياترى ئێران نادەن، بە پێچەوانەى هەريەك لە ئۆباما و ترامپ، بەڵام پێيان نەگوتوون (چۆن چۆنى) ئەوە دەچەسپێنن، ئەو رۆڵانە چين كە لەو پلانە دەيانبینێت.

بۆيە داڕشتنى ئەو ستراتيژیەتە قورس دەبێت، چونكە ئێران لە هەموو ناوچەكە دەستكەوتى گەورەى هەبووە، پێويستە لەسەر ئەمريكا و هاوپەيمانەكانى رێگەيەك بدۆزنەوە بۆ وەڵامدانەوەى تاران بەبێ بەكارهێنانى شتى گەورە، لە هەمانكاتدا پێويستە ئەو ستراتيژە نوێيە هاوكارى ژمارەيەك هاوبەشى ئەمريكا لەو ناوچەيە بكات، كە ئەوانەى هەوڵى مامەڵە كردن لەگەڵ كاريگەرييەكانى كۆڕۆنا و شۆڕشى زانيارى و بازاڕى نێودەوڵەتى نوێى وزە و گۆڕانكارى لە تەرازوى هێزى جيهانى و گۆڕانكارى ناو كۆمەڵگەكانيان دەدەن.

بەڵام ئەوەى رێگرە لە دانانى ئەو ستراتيژيەتە ــ هەرچەندە قورسە ــ تێچووە زۆرەکەیەتى، بەڵام لە نەبوونى ئەو ستراتيژیەتە گشتگيرە، هيچ دەوڵەتێكى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە پێشبينييەكانى ئەمريكا بۆخۆى تێناگات، ياخود ئەمريكا نيەتى هەيە چى پێبدات، یان ئەو دۆخە كۆتاییەى كە ئەمريكا هەوڵ دەدات لەسەرى جێگير بێت چييە، دۆخە وەڵامى پێويستييە تايبەتەكانى هەموو وڵاتێكى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەداتەوە. 

ئەو تيمەى ئەمريكا دەڵێت، "يەكێك لە بەرپرسانى باڵاى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست كە هەستى بە نيگەرانى دەكرد، پێى گوتين، ئاماژەى ئەمريكا بۆ ئەو ناوچەيە ئەوەيە، شوێنمان مەكەون، ئێمە سەرلێشێواوين"

ئەگەر هاوپەيمانەكانى ئەمريكا هەست بەوە نەكەن كە ئەمريكييەكان دەزانن بەرەو كوێيان دەبەن، ياخود هەست بكەن ئەمریکييەكان شتێكى كەم دەكەن، يان هەر هيچ ناكەن بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئەوانەى كە هەڕەشەن لەسەريان، ئەوا خۆيان دەست بە جموجوڵ دەكەن، يان ئەوەتا زۆربەى جار ئەوشتە رێگرە لە گرتنەبەرى ئەو رێكارە ناوخۆيانەى كە ئەمريكا بەباشى دەزانێت و دەبێتە مەترسى كارەساتى نوێ لەو ناوچەيە.

ئەوەش بە دياريكراوى لە قۆناغى ئيدارەى ترامپ و ئۆباما روويدا، كاتێك سعووديە و ئيمارات چوونە ناو جەنگى يەمەن، توركيا و ئيمارات و سعوودييە و ميسر و قەتەڕ چوونە ناو جەنگى ليبيا، لەلايەكى تر توركيا چووە جەنگى سووريا و هێزەكانى بردە هەرێمى كوردستان بۆ جەنگ لە دژى پەكەكە، هێزە گەورەكانى دەرەوەى وەك رووسيا زياتر دەستيان لەو ناوچەيە وەردا.

هەر لەو ماوەيە ئيسرائيل  بەهێرش و ئۆپراسيۆنە نهێنيەكانى رووبەڕووى ئەو هەڕەشانە بۆوە، كە لە پڕۆگرامە ئەتۆميەكەى ئێران و قووڵبوونەوەى لە سووريا سەرچاوەى گرتبوو.

تەنانەت ئەگەر ستراتيژى گشتگير و روونى ئەمريكا لەو ناوچەيەش هەبێت، ئەگەرى ئەوە هەيە ئەمريكا بەردەوام تواناى كۆنتڕۆڵكردنى هاوپەيمانەكانى نەبێت، بۆ رێگەگرتن لە هەنگاوى وێرانەكەر، بەڵام لە كاتى نەبوونى ئەو ستراتيژيەى ئەمريكا نيمچە دڵنياييەك هەيە، وڵاتانى ئەو ناوچەيە بەڕێڕەوى تايبەتى  خۆيان تاكلايەنە هەنگاوبنێنن، دەگمەنيشە ئەو رێڕەوانە كاريگەر بن، بە ئەندازەى ئەو رێڕەوەى كە لەگەڵ ئەمريكا يەكدەگرێتەوە، هەروەها ئەگەرى ئەوەش هەيە نەبوونى ستراتيژیەتێکى دیاریکراو سەر بكێشێت بۆ سەرهەڵدانى ململانێكان لە بازنەیەکى فراوانتر لەگەڵ ئەو وڵاتانە و بەرەى بەرەنگارى ئێرانى، هەرچەندە ئەگەرى ئەوەش هەيە ئەو وڵاتانە حەز بەو ململانێيیە نەكەن.

ئاشكرايە ئيدارەى بايدن وانەيەك فێربووە، ئەگەرچى نايەوێت رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بكاتە پێشينەى كارەكانى، بەڵام ناتوانێت رۆژهەڵاتى ناوەڕاست پشتگوێ بخات، چونكە بەبێ بوونى ستراتيژيەتێكى گشتگير بۆ ئەو  ناوچەيە، واشنتن لەكاتى وازهێنانى لەو  ناوچەيە رووبەڕووى مەترسى دەبێتەوە، ئەوەش دەبێتەوە سەرهەڵدانى كێشەكان بەچەندين رێگە، كە بۆ داواجار ئەمريكا ناچار دەكاتەوە جارێكى ئەمريكا بيخاتەوە پێشينەى كارەكانى، ئەمەش ئەو كارەيە بايدن پێويستيەتى. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین