حەسەن نەسڕوڵا داوا دەكات رۆژئاواى كوردستان ڕادەستى سوريا بكرێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

حەسەن نەسڕوڵا ئەميندارى حزبوڵاى لبنانى رايگەياند شكستى ئەمريكا لە ئەفغانستان کاریگەرى لەسەر ناوچەيە و جيهان دەبێت، پێويستە ئەمريكا لە رۆژئاواى كوردستانیش بکێشنەوە و هێزەكانى سووريا بگەڕێنەوە ئەو ناوچەيە.

ئەمرۆ پێنجشەمە (١٩)ى ئابى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، حەسەن نەسڕوڵا، ئەمينداریى حزبوڵاى لبنانى رايگەياند، "شكستى ئەمريكا لە ئەفغانستان كاريگەرى لەسەر ناوچەکە دەبێت، هەروەها ئەمريكا تا ئێستا بە پاساوى ڕووبەڕووبوونەوەى داعش هێزەكانى لە ناوچەى فوڕاتى سووريا هێشتۆتەوە، كە ئەوەش پاساوێكى بێ بنەمايە، پێويستە هێزەكانى لەو ناوچانە بكشێنێتەوە و رادەستى حكومەتى سووريا بكرێتەوە"

لە بەشێكى ترى قسەكانى نەسڕوڵا ئاماژەى بەوە كرد، هێزەكانى بەرگرى سووريا بەسە بۆ كۆتايى هێنان بە داعش، چونکە داعش تاکە پاساوى مانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا لەو ناوچەیە، بەڵام بەپێچەوانەوە هێزەكانى ئەمريكا ئەركيان گێرانەوەى داعشە، بۆيە داوا دەكەم ئەمريكا ناوچەى تەنەف جێبهێڵێت، چونكە داعش لەو ناوچەيە هيچ بوونێكى نييە".

حزبوڵاى لبنانى هاوپەيمانى نزيكى حكومەتى سووريایە، چەكدارەكانى لە شەڕى ناوخۆى سووريا هاوكارى حكومەتى سووريايان دەكرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین