ئیمارات و فەرەنسا و ئەڵمانیا هاوکاری عێراق دەکەن
نوچەنێت
حکوومەتی عێراق بۆ چارسەرکردنی گرفت و قەیرانی نەبوونی کارەبای وڵاتەکەی، لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ دۆزینەوەی وڵات و کۆمپانیای نوێ لە پێناو کەمکردنەوەی گرفتەکانی کارەبا، بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی کارەبا سێ کۆبوونەوەی لە گەڵ ئیمارات و ئەڵمانیا و فەرەنسایەکان ئەنجامدا.
وەزیری کارەبای عێراق بە وەکالەت، عادل کەریم کۆبوونەوەیکی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای مەسدەری ئیماراتی ئەنجامدا. ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوکە هاوکاریکردنی عێراقە لە دابینکردنی کارەبا لە رێگایە وزەی خۆرەوە.
لەو بارەیەوە عادل کەریم وتی" خواستی کارکردنی کۆمپانیایە بیانیەکان بۆ هاوکاریکردنی عێراق لە بەرهەمهێنانی کارەبا لە زیادبووندایە، بەڵام ئێمە خواستی کارمان لەگەڵ کۆمپانیایە عەرەبیەکان بەلاوە گرنگە".
ئەم کۆبوونەوەی عێراق و ئیمارات لە کاتێکدایە، لە حوزەیرانی2021ــدا، کۆمپانیای مەسدەری ئیماراتی و حکوموەتی بەغدا، رێککەوتنێکی هاوبەشیان بۆبەرهەمهێنانی 2000 مێگاوات کارەبا لە پارێزگاکانی ناوەراست و باشووری عێراق واژووکرد.
هەر سەبارەت بە پرسی بەرهەمهێنانی کارەبای زیاتر بۆ عێراق، عادل کەریم لەگەل قونسڵی فەرەنسا لە عێراق کۆمپانیای لاماری فەرەنسی کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکدا جەخت لەسەر کارکردنی هەردوو وڵات بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی کارەبای عێراق کرایەوە و هاوکات باس لە خواستی کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی بۆ بەرهەمهێنانی بری 1000 مێگاوات کارەبا کرایەوە .
لە هەمانڕۆژدا، وەزیری کارەبای عێراق بە وەکالەت، لەگەڵ کۆمپانیای سیمنسی ئەڵمانی کۆبوویەوە و هەماهەنگی هەردوو لا بۆ هاوکاریکردنی حکوومەتی عێراق تاوتوێکران. لە کۆبوونەوەکەدا حکوومەتی ئەڵمانیا هاوکاری ولاتەیەکی بۆ یارمەتیدانی عێراق لە کەرتی وزە و کارەبادا خستەڕوو و لە داهاتوودا پرۆژەی هاوبەش لەو بواردەدا ئەنجام دەدەن.
لە هەرسێ کۆبوونەوەی وەزارەتی کارەبا لە گەڵ حکوومەتەکانی فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئیمارات، وەزیری کارەبای عێراق جەختیکردەوە، عێراق کار بۆ بەستنەوەی پرۆژەی ستراتیژی و گرنگی بواری کارەبا دەکات، بە تایبەت لەگەڵ حکوومەتی سعوودیە، ئوردن وتورکیا، بۆ ئەوەی بتوانین بە سەر کێشەکانی کارەبادا زاڵ ببین .
ئەم رێککەوتنەی حکوومەتی عێراق وڵاتانی دراوسێ و ئەورووپی لە کاتێکدان ، هەفتەی رابردوو، حکوومەتی ئێران هەناردەکردنی کارەبای بۆ عێراق ڕاگرت، هاوکات گرنگی ئەو رێککەوتنانە خۆبەندە بە پەیوەندیە تازەکانی بەغدا و وڵاتانی کەندا و ئەورووپا، لە بواری وەبەرهێنان، بە تایبەت دوای لووتکەی وڵاتانی دراوسێ کە بڕیار وایە لە کۆتاییەکانی ئەم مانگە لە بەغدا ببەسترێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment