رۆژنامه‌یه‌كى توركى: ئەردۆغان ناتوانێت خۆى بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو كاندید بكات
نوچه‌نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (١٨)ى ئاب ماڵپەڕى (ئەحوالى توركى) بڵاویكردەوە، بەهۆى نەخۆشیەوە ئەردۆغان لە (٢٠١٨) تا ئێستا سەرۆكایەتى كۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى به "سیسته‌مى سه‌رۆكایه‌تى" نەكردەوە، چەند جارێكیش كۆبوونەكانى دواخستووە، ئه‌مه‌یش وه‌ك به‌لًگه‌یه‌ك نیشان ده‌درێت بۆ كاندیدنه‌بوونه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا، چونكه به‌م دواییه قسە لەسەر ئەوەیە كە نەخۆشیەكەى رێگەى نادات بۆ هەڵبژاردنى (٢٠٢٣) خۆى بۆ پۆستى سەرۆكایەتى توركیا كاندید بكاتەوە.
ئەحمەد تاكان رۆژنامەنووسى تورك دەڵێت، "لە كاتى دەركەوتنەكانى ئەردۆغان لەسەر كەناڵەكان ماندوبوونێكى زۆر بەڕوویەوە دیارە، تا ئێستاش ئەردۆغان خۆى وەك كاندیدێكى سروشتى سەیر دەكات، بەڵام شكست دەهێنێت، كاتى رۆژى كاندیدكردنى دێت خۆكاندیكردنى بە ویستى خۆى نابێت".
سەبارەت بەو كەسانەى وەك كاندید لە ئاكپارتى بۆ جێگرەوەى سەرۆكى توركیا قسەیان لەسەر دەكرێت، دەگوترێ یه‌كێك له خوڵوسى ئاكار وەزیرى بەگرى توركیا یان سلێمان سۆیلۆ وەزیرى ناوخۆ لە جێگەى ئەردۆغان خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تى توركیا كاندید دەكات.
رەجەب تەیب ئەردۆغان نزیكەى بیست ساڵە لە پۆستە باڵاكانى توركیایه، وه‌ك له راگه‌یاندنی فەرمی پارتەکەی ده‌رده‌كه‌وێت بە نیازە بۆ هەڵبژاردنى داهاتوویش خۆى كاندید بكاتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment