ئەمریكا باڵیۆزخانەكەى وڵاتەكەى لە ئەفغانستان چۆڵ دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

لەگەڵ نزیكبوونه‌وه‌ى چەكدارانى تاڵیبان لە كابولى پایتەختى ئەفغانستان، ئەمریكا دەستى كرد بە چۆڵكردنى باڵیۆزخانەكه‌ى لەم وڵاته‌.

ئەمڕۆ یەكشەممە (١٥)ى ئاب ماڵپەڕى (ئه‌لعەرەبیە) بڵاوی كردەوەته‌وه‌، بەرپرسێكى ئەمریكى رایگەیاندووه‌، "چەند كەسێكمان لە ئەفغانستان ماون، ئەمڕۆ یەكشەممە زۆربەى فەرمانبەرەكانى ئەو وڵاتە جێدەهێڵن، زۆربەى فەرمانبەرەكان خۆیان ئامادەكردووە بۆ رۆیشتن".

ئه‌و به‌رپرسه‌ روونى نه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كشاونه‌ته‌وه‌ ره‌وانه‌ى ئه‌مریكا ده‌كرێنه‌وه‌ یان وڵاتێكى تر. هه‌ر چه‌نده‌ گوتوویه‌تى، "كارى باڵیۆزخانه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت" به‌ڵام چۆنیه‌تى به‌رده‌وامبوونیشى روون نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

دوێنێ جۆ بایدنى سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ژماره‌ى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى كه‌ بۆ كشانه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران و دیپلۆماتكاران ره‌وانه‌ى ئه‌فغانستان ده‌كرێن له‌ سێ هه‌زاره‌وه‌ بۆ پێنج هه‌زار سه‌رباز زیاد ده‌كرێن.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ بزووتنه‌وه‌ى توندڕه‌وى تاڵیبان به‌ خێرایى ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌فغانستان داده‌گرێت و له‌ كابولى پایته‌خت نزیك ده‌بێته‌وه‌.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین