سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاش: هاوپه‌يمانى جمهور هاوپه‌يمانى له‌ گه‌ڵ تاڵيبان پێكهێناوە تورکیە

نوچەنێت

سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاش، هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌ له‌ نوسينێكدا سه‌باره‌ت به‌ به‌شدارى كردنى پارتى ره‌فا و پشتگيرى كردنى پارتى هوده‌ له‌ ئه‌كپارتى له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په‌ و بی بی پارت كه‌ هاوپه‌يمانى جمهوريان پێكهێناوه‌ رايگه‌ياند، "هاوپه‌يمانى جمهور بريتييه‌ له‌ هاوپه‌يمانى تاليبان

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (27/ئادار/2023) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه‌، سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاش، له‌ نوسينێكيدا له‌ ره‌خنه‌ له‌ هاوپه‌يمانى جمهور ده‌گرێت و رايگه‌ياندووه‌، به‌تايبه‌تى له‌وانه‌يه‌ ئافره‌تان دواين هه‌ڵبژاردن بێت بيبينن، له‌وانه‌يه‌ ئه‌مه‌ رووبدات چونكه‌ ئه‌مه‌ هاوپه‌يمانى تاڵيبانه‌، يه‌كه‌م شت ئه‌نجامى بده‌ن قۆڵى خۆيان هه‌رده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى مافى ئافره‌ت زه‌وتكه‌ن، بۆيه‌ پێويسته‌ ئافره‌تان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بێنه‌ پێشه‌وه‌و هێزى خۆيان پيشان بده‌ن."

هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى (14)ى ئایار پێ يوايه‌ سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ ده‌ست دێنن و له‌مه‌ش دڵنيايه‌ و ده‌ڵێت، به‌ڵام سه‌رلێشێواوى و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن له‌و چه‌ند رۆژه‌ى له‌به‌ر ده‌ستمان ماوه‌ دەبێه‌ گه‌وره‌ترين هه‌ڵه‌، بۆیە پێويسته‌ هه‌موو كه‌سێك به‌ دڵ و به‌گيان ده‌ست به‌ كاره‌كانى هه‌ڵبژاردن بكات، له‌ ئێستاوه‌ پێويسته‌ خۆمان بۆخۆبه‌خشى سه‌ر سندوقه‌كات ته‌رخان بكه‌ين." ‌ 

ده‌ميرتاش لە بەشێكی تری به‌قه‌سه‌كانيدا ئه‌مانه‌شى دەڵێت، لەلایەك تاڵيبان له‌ ده‌ره‌وه‌ى هاوپه‌يمانيه‌تيه‌كه‌يه، لايه‌نێكی  له‌ ئۆپۆزسيۆنيش هه‌ده‌په‌ وه‌ك دوژمن سه‌يرده‌كات و ئه‌وانه‌ ناسيۆناليزم و ره‌گه‌زبه‌رستى و فاشيزمدا مه‌له‌ ده‌كه‌ن، وه‌ده‌زانن توركيا موڵكى باوكيتيان. هه‌ر كاتێك گوێبيستى كێشه‌ى كورد ده‌بن موچڕك به‌ قه‌ڵبيان دادێت ده‌يانه‌وێت له‌ گه‌ڵ ئه‌ردۆغانيش به‌رده‌وام بن و هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌قليشن پێيان باشتره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌قله‌ پيسه‌ و فاشيله و ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ كاربكه‌ن نه‌ك كوردێك كه‌ ديموكراسى و ئاشتى ده‌وێت. ئه‌م ئه‌قليه‌ته‌ هاوپه‌يمانى تاليبانى پێباشتره‌ له‌وه‌ى كه‌ كوردێك كه‌ بانگه‌شه‌ بۆ پێكه‌وه‌ ژيان و يه‌كسانى ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مانه‌ تاوه‌كو ئێستا هه‌ست به‌مه‌ ناكه‌ن ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆيان گه‌وره‌ترين دۆڕان ده‌بێت." 

ده‌ميرتاش ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "له‌كه‌ڵ سه‌ركه‌وتن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، گۆرانكاريه‌كى گه‌وره‌ى ديموكراسى ڕاده‌گه‌ينرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش (15)ى ئایار به‌يانيه‌كه‌ى كێشه‌ى كورد چاره‌سه‌ر ناكرێت به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌موومان به‌ حكوومه‌تێكى تاڵيبان له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستين. ئايا كۆمارى توركيا له‌ سه‌ده‌ى دووه‌مدا هاوشێوه‌ى ئه‌فغانستان ده‌بێت ياخود سويسرا؟ وه‌ڵامى ئه‌م پرسياره‌ش له‌لاى ده‌نگده‌رانه‌ چو‌نكه‌ مۆڕه‌كه‌ له‌لاى ئه‌وانه‌‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین