لە سنوورى مەخموور چەکدارانى داعش هێرش دەکەنە سەر هێزێکى حەشدى شەعبى سوننە
نوچەنێت:
دوێنێ شەو لە سنوورى ناحیەى مەخموور - گوێر، ڕێکخراوى تیرۆریستانى داعش هێرشیانکردەوە سەر هێزێکى حەشدى سوننە، بە هۆیەوە بریندار و کوژراو هەیە.
درەنگانى شەوى نۆى ئاب، چەکدارانى داعش هێرشیان کردە سەر هێزێکى حەشدى شەعبى هۆزى سوننەکان، لە نزیک گوندى معێزیلەی سەر بە شارۆچکەی مەخموور، جگە لە کوژرانى ئەندامێکى حەشدى شەعبى سوونەکان، بەپێى ئاژانسی دەنگ و باسی نیشتمانی عێراق ، چەکدارێکی حەشد کوژرا و دووی دیکەش برینداربوونە.
هەر لەبارەى هێرشەکەى تیرۆریستانى داعش، عەبدوڵڵا تاهیر، بەرپرسی ناوچەی مەخمووری پارتی دیموکراتی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، هێرشەکە شەوی دووشەممەى نۆى ئاب بووە، لە نزیک گوندی معێزلە کە ئەو ناوچەیە دەشتاییەکی فراوانە و بۆشایی ئەمنی تێدایە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment