پەرلەمانتارێك : دوای رووداوەكەی ئەمڕۆی مەخموور پێویستە حكومەتی هەرێم و فیدڕاڵی دابنیشن
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
دوای ئەو هێرشەی بەرەبەیانی ئەمرۆ شەممە حەوتی ئاب، لە میحوەری مەخموور لە لایەن گرووپی تیرۆرستانی داعش کرا، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە ئەو تیرۆریستانە بازگەیەكی ساختەیان دانەوە و بەمەیش توانیویانە چەند كەسێك بڕفێنن و سێ كەسیش بریندار بكەن، سەبارەت بەم بابەتە شاخەوان رەئووف، سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی كوردستان بۆ نوچەنێت گوتی، “هەمیشە لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندا، لەسەر پرسی ئەمنی رێککەوتن کراوە و چاودێريی ورد لەسەر بابەتەکان کراوە. ئەوەشی کە هەیە لە هەندێ ناوچەی جیاجیا یاخود ناوچە دابڕاوەکان گرووپەکانی داعش یەکەم جاریان نییە دێنە سەر رێگای خەڵك، هێرشی ناڕەوا بەرانبەر هاووڵاتیان دەکەن، لەبەر ئەوە ئەم بابەتە بابەتێکە پێویستە حکومەتی عێراقی پێداگری زیاتر و چاودێری زیاتر بکات”.
ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە پێویستە جارێكی حكومەتی هەرێم و فیدڕاڵی لەسەر ئەو پرسی ئەمنی دابنیشنەوە و لەسەر ئەوە رێكبكەون پێشمەرگە بگڕێتەوە ئەو ناوچانە. شاخەوان رەئووف گوتی، "رای ئێمە وایە هەر چۆنێك بێت دەبێت هێزی پێشمەرگە بچێتەوە ناوچە دابڕاوەکان بۆ ئەوەی بتوانن رێگری بکەن لە هێرشەکانی داعش و گرووپە چەکداریەکیانی داعش".
شاخەوان رەئووف لە كۆتایی لێدوانەكەی دووپاتی كردەوە كە ئەو كردەوەیە تیرۆرییەی ئەمڕۆ ئەنجام دراوە، داعش كردوویەتی نەوەك رێكخراو و میلیشیای تر.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment