هەرێم كەمال ئاغا: ئەوەی دوێنێ لە مەخموور روویدا ئاماژەیەكی خراپ بوو کوردستانی

نوچه‌نێت

بەرپرسانی ئەمنی بۆ ماڵپەڕی سكای نیوز باسی كردەوە تیرۆریستییەكەی دوێنێی مەخموور دەكەن و دووپاتی دەكەنەوە دەبێت هەرێم و بەغدا هاوئاهەنگی ئەمنی نێوانیان بەرزتر بكەنەوە و هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراقیش بە ماڵپەڕەكە دەڵێ‌، "ئەوەی دوێنێ‌ ئاماژەیەكی خراپ بوو".

ئەمڕۆ یەكشەممە هەشتی ئاب ماڵپەڕی سكای نیوزی عەرەبی راپۆرتێكی لەسەر كردەوە تیرۆریستییەكەی دوێنێی مەخموور بڵاوكردووەتەوە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بۆ ماڵپەڕەكە باس لەوە دەكات دەبێت هەرێم و بەغدا ئاستی هاوئاهەنگی ئەمنییان بەرزتر بكەنەوە و پێیوایە ئەوەی ئێستا لە ئاستی پێویست نییە و سەبارەت بە كردەوەكەی دوێنیش دەڵێ‌، "ئەمە ئاماژەیەكی نەرێنی و مەترسیدار بوو".
هەرێم كەمال ئاغا سەركردە لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان و ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق لێدوانی بۆ ماڵپەڕی كەناڵی سكای نیوز داوە و دەڵێ‌، " ئەمە ئاماژەیەكی خراپە و دەریدەخات كە بارودۆخەكە بە دەست داعشە، تەنانەت بەوە گەیشتووە كە بە ئاشكرا دەربكەوێ‌ و بازگە دابنێ‌، لەسەر رێگایەكی چالاك و گرنگ كە بە هەولێر دەبەسترێتەوە".
دوێنێ‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش لەسەر رێگای مەخموور- هەولێر لە نزیك گوندی كەنداڵ، بازگەیەكیان ساختەیان دانابوو، لە ئەنجامدا سێ كەسیان بریندار كرد و چەند كەسێكیان رفاند، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە تا ئێستا پێنج كەس لە رفێندراوەكان رایانكردووە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین