بۆچی لە حەمام گۆڕانی بڵێی دڵت خۆش دەبێت؟ رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

بەگوێرەی توێژینەوەیەكی زانستی، گۆرانیگووتن لە حەمام دڵی ئەو كەسە خۆش دەكات كە خۆی دەشوات و ئەم كردارە كاریگەری بۆ سەر تەندروستی و خۆشووشتنەكەی دەبێت.

ماڵپەڕی بەغداد تودەی عێراقی ئەمڕۆ شەممە حەوتی ئاب، پوختەی توێژینەوەیەكی بڵاوكردووەتەوە كە لەلایەن Harvey Water Softeners ئەنجام دراوە، لە توێژینەوەكە باس لەوە دەكات ئەگەر كەسێك هەفتەیەك بە گۆرانیگووتنەوە خۆی بشوات، سەلیقە و دڵخۆشییەكەی زۆر جیاواز دەبێت لەگەڵ ئەو هەفتەیەی كە ئەم كارەی لە كاتی خۆشووشتن نەكردووە.
هۆكارەكەیش بەگوێرەی توێژینەوەكە ئەوەیە لە كاتی گۆرانیگووتن، مرۆڤ سەرنجی باشتر دەبێت و دەزانێ‌ چی دەكات و چی ناكات، جیا لەمەیش پێویستی بەوە دەبێت هەناسەی قووڵ بدات، بۆیە كاتێك هەناسەی قووڵ دەدات بڕێكی زۆر ئۆكسجین دەچێتە جەستەییەوە و بەهۆی ئاگایی زیاتریشەوە ئاماژەی ئەوە بە مێشك دەدرێت كە جەستە لە حاڵەتی ئاسوودیی و خاوبوونەوە دایە.
جیا لە هەموو ئەمانەیش گۆرانیگووتن لە هەر كاتێك و شوێنێك بێت ئەوا دەروونی مرۆڤەكە ئارام دەكاتەوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین