محه‌مه‌د ئەمین پێنجوێنى: قەوارەى هەرێمى کوردستان لە مەترسیدایە کوردستانی

 

نوچه‌نێت

سیاسەتمدارێکى کورد دەڵێت: بە پیلانى چەند دەزگاییەکى هەواڵگرى، پڕۆسەی سیاسی قەوارەی ھەرێمی کوردستان لە قۆناغێکی زۆر مەترسیدار دایە.

ئەمڕۆ، محه‌مه‌د ئەمین پێنجوێنى سیاسەتمەدارى ناسراوى کورد لەلاپەڕەى فیسبوکى خۆییدا، لە چوار خاڵدا مەترسییەکى نوێ لەسەر هەرێمى کوردستان بە پاڵپشتى چەند دەزگایەکى هەواڵگرى، بەبێ ئەوەى ناوییان بهێنێ دەخاتەڕوو، ئامانجیشیان لێ هەروەک نووسیوویەتى: "بچوکردنەوە و پوکانەوەی قەوارەکە و دورخستنەوەی کوردە لە دۆسیەی نەوت و غاز ، هەروەها ھەوڵدان بۆ ئەوەی پەرلەمانی عێراق بڕیارێک وەربگرێت کە چەمکی فیدراڵی لە سیاسەتی عێراقدا نەمێنێت ".

هۆشیاردارى بەو کەسایەتیى و لایەن و گرووپە کوردییانەش دەدات، ئەگەر "بەشدارى لەم پیلانەدا بکەن مێژووییەکى جیاواز بۆ خۆى دەنووسێتەوە."

محه‌مه‌د ئەمین پێنجوێنى یەکڕێزى هێزە سیاسییەکانى کورد تاکە ڕێگەى ڕزگاربوونە لەو پیلانە و ئەمەیش بە، "یەک گوتارى سیاسى بۆ ڕزگاربوونى پڕۆسەى سیاسى لە کوردستان" دێتە.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین