فەرەنسا بە 100 ملیۆن یۆرۆ هاوکاری لوبنان دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

لە ساڵیادی یەکەم ساڵی تێپەڕبوو بەسەر کارەساتەکەی بەندەری بەیروت، سەرۆک کۆماری فەرەنسا  پاڵپشتی و ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاریکردنی لوبنان دووپاتکردەوە.

ئیمانوێل ماکرۆن لەو بارەیەوە وتی" فەرەنسا بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ هاوکاری لوبنان دەکات".

هەروەها وتیشی" لە ماوەیەکی نزیکدا، فەرەنسا بڕی 500 هەزار پێکوتەی دژی کۆرۆنا، ڕەوانەی لوبنان دەکات".

ئەم لێدوانەی سەرۆک ماکرۆن لە کاتێکدایە، دوای تەقینەوەکەی بەندەری لوبنان، فەرەنسا یەکەم وڵاتی جیهانی بوو، هاوکاری هەماهەنگی خۆی بۆ وڵاتی لوبنان دووپاتکردوە، تا ئاستێک هەرچەندە مەترسیەکی زۆر دەربارەی پەتای کۆرۆنا ڕووبەڕووی جیهان بوو بووەوە، بەڵام سەرۆکی فەرەنسا دووجار سەردانی وڵاتی لوبنانی کرد.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین