باڵیۆزى یەکیتى ئەوروپاى لە عێراق: بەردەوام دەبین لە پشتگیرکردنى هەرێمى کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لەگەڵ مارتن هوس باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق کۆبوویەوە، کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد .

ئەمڕۆ یەکشەممە (1)ى ئابى (20201)، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ مارتن هوس باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا، حکوومەت سوپاسی باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپای کرد بۆ هەوڵەکانی لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.

بەپێى ڕاگەیێندراوى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێم، باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، سوپاسى خۆی بۆ کارئاسانی و هەماهەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ باڵیۆزخانەی یەکێتی ئەوروپا كرد، جەختی لە بەردەوامبوونی پشتگیریی یەکێتی ئەوروپاش بۆ هەرێمی کوردستان کردەوە.

ئاماژە بەوەش دەکات لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین