بەهۆی کۆڕۆناوە هیچ مەراسیمێک بۆ جینۆسایدی ئێزیدیيەکان بەڕێوەناچێت
تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئەمڕۆ شه‌ممه ٣١ ته‌مووز خەیری بۆزانی بەڕێوه‌به‌رى کاروباری ئێزیدیەکان لە وەزارەتی ئەوقافى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ نوچەنێت ئاشكراى كرد بۆ ساڵیادى جینۆسایدى ئێزدییه‌كان هیچ مه‌راسیمێك به‌ڕێوه‌ناچێت ئه‌و گوتی، "ئێمە لای خۆمانەوە دەمانویست هەندێ چالاکی ئەنجام بدەین سەبارەت بەو جینۆسایدە بەڵام بەهۆی پەتای کۆڕۆنا و لەبەرچاوگرتنی تەندروستی هاووڵاتیان نەماتوانی هیچ چالاکییەک ئەنجام بدەین".
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى خه‌یرى بۆزانى ستایشى بڕیارێكى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كرى پارێزگارى سلێمانى كرد كه ئه‌مڕۆ بڵاوى كرد بووه‌وه و داوایكرد له سێى ئاب له ساڵیادى جینۆساید ئێزدییه‌كان پێنج خووله‌ك ته‌واوى خه‌ڵك بوه‌ستن، خه‌یرى بۆزانى گوتى، "ئێمە پێمان باشە هەر شتێک بکرێت هەر مەراسیمێک هەر رێوڕەسمێک کە شایستە بێت بۆ ئەم جینۆسایدە گەورەیە کە بەسەر ئێزیدیەکانەوە هاتووە، هەر جۆرە رێزلێنانێک بێت هەر جۆرە بیرکردنەوەیک بێت ئێمە رازیین پێی و پێشوازی لە بیرۆکەکە دەکەین".
له هاوینى 2014 رێكخراوى تیرۆریستى داعش مووسڵ و شنگال و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى تر‌ى داگیركرد و به هه‌زاران خه‌ڵكى ئێزدى جینۆساید كرد، بەگوێرەی لێدوانێکی حوسێن قایدی بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگاركردنى رفێندراوانی ئێزیدی كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بۆ نوچه‌نێت داوایه‌تى تا ئێستا نزیکەی دوو هەزار و ٧٠٠ رفێندراوی ئێزیدی نادیارن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment