قوربانیانى هێرشه‌ تیرۆرییه‌كه‌ى سه‌ڵاحه‌دین به‌رزبووته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕێكى عێراق ئاشكراى كردووه‌، ژماره‌ى قوربانیانى هێرشه‌ تیرۆرییه‌كه‌ى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین له‌ عێراق، بۆ 13 كوژرا و 18 بریندار به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 31 ته‌مووز ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ژماره‌ى قوربانییانى هێرشه‌ تیرۆرییه‌كه‌ى سه‌ر گوندى ئه‌لبوجیلى له‌ پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و هه‌ندێك له‌ برینداره‌كانیش ژیانیان له‌ مه‌ترسى دایه‌.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، سێ كه‌س له‌ كوژراوه‌كان سه‌ر به‌ هێزه‌ عێراقییه‌كانن و ئه‌وانیش تریش خه‌ڵكى سڤیلن.
شه‌وى رابردوو هێرشێكى تیرۆیستى كرایه‌ سه‌ر پرسه‌یه‌ك له‌ گوندى ئه‌لبوجیلى له‌ ناحیه‌ى یه‌سربى سه‌ر به‌ پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، تا ئێستا ده‌زگا ئه‌منییه‌كان لێدوانى فه‌رمییان له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ نه‌داوه‌.
هه‌رچه‌نده‌ له‌كۆتایى ساڵى 2017 حكومه‌تى عێراق به‌ فه‌رمى سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر رێكخراوى تیرۆریستى داعش راگه‌یاندووه‌، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ چه‌ندان شار وه‌ك سه‌ڵاحه‌دین و مووسڵ و كه‌ركووك و دیاله‌ و ئه‌نبار ده‌توانێ زه‌بر له‌ هاووڵاتیان بوه‌شێنێ.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین