واشنتن یه‌كه‌م هۆشدارى به‌ حكومەتى نوێى ئێران ده‌دات ئێران

نوچه‌نێت

لەگەڵ نزیكبوونەوەى دەستبەكاربوونى حكومەتى نوێى ئێران، بەرپرسانى ئەمریكا جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، "ئێران سازشى زیاتر لە لێكتێگەیشتنەكانى رێككەوتنى ڤیێنا بەدەست ناهێنێت".

ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٩)ى تەمووزى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاویكردەوە، بەرپرسێكى ئەمریكى بەشدار لە دانوستانەكانى ڤیێنا رایگەیاندووە، "ئیدارەى جۆ بایدن چاودێرى گفتوگۆ گشتییەكان لەگەڵ ئێران دەكات، بەڵام هیچ هەڵوێستێكى دیاریكراوى لە حكومەتى داهاتووی ئێران گوێ لێنەبووە، گەیشتن بە رێككەوتنیش بۆ ماوەیەكى درێژكراوە نابێت، بەڵکو پێویستە ئێرانییەكان بە خێرایى بگەڕێنەوە سەر مێزى گفتوگۆ، ئێران هەرچەندە هەوڵیش بدات، سازشى زیاتر لە لێكتێگەیشتنەكانى رێككەوتنى ڤیێنا بەدەست ناهێنێت".
لەبەشێكى ترى قسەكانى ئەو بەرپرسەى ئەمریكا ئاماژەى بەوەكرد، "هیوادارین ئێرانییەكان وا نەزانن ئەوان دەستكەوتیان لە حكومەتى پێشوو زیاتر دەبێت، ئەو بابەتە پەیوەندى بەوە نییە كامیان زیاتر پێداگریى دەكات، بەڵكو ئەو بابەتە پەیوەستە بە جێبەجێكردنى هەموو خاڵەكانى رێككەوتنامەى ئەتۆمى ساڵى (٢٠١٥)".
لەبەشێكى ترى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "هەڵوێستى ئەمریكا ناگۆڕێت، ئێرانییەكان سەركەوتوو نەبوون لە دووبارە نوێكردنەوەى رێككەوتنى ئەتۆمى، ئەوان تەنیا شتێكى كەمیان كردووە، ئێمە زیاترمان كردووە".
ئەمریكا هیواخوازە بەر لە پێكهێنانى حكومەتى تازەى ئێران بگه‌ڕێتەوه‌ سه‌ر رێككەوتنى ئەتۆمى  (٢٠١٥).
دواى شەش گەڕى دانوستانەكان ئێرانییەكان ئەو دانوستانەیان هەڵپەسارد، تا پێكهێنانى حكومەتى تازە و دیاریكردنى تیمى دانوستانى تایبەت بەو دۆسیەیە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین