وتەبێژى بەڕێوەبەرى پۆلیسى گەرمیان بۆ نوچەنێت: تا ئێستا هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە کوردستانی

لاڤین عومەر:تایبەت بە نوچەنێت

بەشێک لە پارەى مووچەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى کفرى لە ناو ئۆتۆمبێڵێکدا ئەمڕۆ دزرا، بەڕێوەبەڕى پۆلیسى گەرمیانیش بەتایبەت بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستپێکردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە."

ئەمڕۆ سێشەممە (27)ى تەممووزى (2021)، لەلایەن چەند کەسێکەوە (40) ملیۆن دینارى مووچەی پۆلیسی دارستان و ژینگەى کفرى بوو دزرا، رائید عەلى قەدوورى بەڕێوەبەڕى پۆلیسى گەرمیان بۆ نوچەنێت پشڕاستى رووداوەکەى کردەوە و گووتى، "لیژنەیەک رۆشتوون بۆ وەرگرتنی مووچە لە بانک، دوای ئەوەی دەرچوون لایانداوە لە خواردنگەیەک بۆ خواردنى نانى  نیوەرۆ، لەوکاتەیە بەشێک لە پارەکەیان لێدزراوە."

بەڕێوەبەڕى پۆلیسى گەرمیان روونيشكردەوە، "پۆلیسەکان پارەکەیان لەناو دوو ئۆتۆمبێل داناوە، ئۆتۆمبێلێکیان ١٠٠ ملیۆنی تێدابووە، ئۆتۆمبێلەکەی دی٤٠ ملیۆنی، دیارە لەو کاتەدا چەند کەسێک ئەو ئۆتۆمبێلەی ٤٠ ملیۆن دينارەکەى تێدا بووە بردوویانە".

دەشڵێت، "لە ئێستادا لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە، بەڵام هێچ کەسێکمان دەستگیر نەکردووە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین